نوێترین زانیاری لەبارەی بەردەوامی باران بارین و نزمبوونەوەی پلەكانی گەرما

باران بارین
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەرپرسانی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم جەخت لەبەردەوامی بارانبارین و بەفربارین دەكەنەوە بەدرێژایی ئەم هەفتەیە و هاوكات لە ڕۆژانی داهاتوودا پلەكانی گەرما بۆ ژێر پلەی سفر دادەبەزن، هاوكات لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردووشدا لە سنووری پارێزگای سلێمانی 7،9 ملم باران باریوە و كاریگەری شەپۆلی باران بارینەكەش تا هەفتەیەكی دیكە بەردەوامی دەبێت.
ئاسۆ كەمال بەڕێوەبەری كەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی بە SNN ی ڕایگەیاند: بەهۆی ئەو نزمە پاڵەپەستۆیەی كە ڕوولەناوچەكەمان كردووە بووەتە هۆی دروستبوونی شەپۆلێكی باران بارین بەجۆرێك كە بۆ ئەمڕۆش زیاتر ئەو شەپۆلە چالاك دەبێت و ئەمڕۆ و سبەنێش بارانبارین بەبڕی جیاواز بەردەوامدەبێت و كاریگەرییەكانیشی سبەینێش بەردەوامیان دەبێت، هاوكات لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوشدا لە سنووری پارێزگای سلێمانی بڕی 7,9 ملیم باران باریووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، كۆی گشتی بارانبارین تا ئەمرۆ گەیشتووەتە 130,2 ملم باران لەكاتێكدا و ساڵی ڕابردوو تا ئەمڕۆ 226,4 ملم باران باریبوو، هەروەها بەدرێژایی ئەم هەفتەیە بەشێوەیەكی گشتی كەشوهەوا بەناجێگیریی دەمێنێتەوەو تا دووشەممەی داهاتوو بڕێكی باش باران دەبارێت.
فازیل ئیبراهیم، بەڕێوەبەری كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ئەوەی بۆ SNNڕوونكردەوە، بەهۆی ئەو شەپۆلی باران و بەفربارینەوە لە ئەمڕۆوە پلەكانی گەرما دەستبە نزم بوونەوە دەكەن و لەسەر لوتكەی شاخە بەرزەكان و ناوچە سنوورییەكان بەفر دەبارێت، هاوكات پێشبینیش دەكرێت كە سەرەتای هەفتەی داهاتوو پلەكانی گەرما بەرێژەیەكی بەرچاو تا خوار پلەی سفر نزم ببنەوە كاریگەری ئەم شەپۆلە تا ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو 18/1/2022، بەردەوام بێت.
بەپێی ئاژانەسەکانی کەشناسیش لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە بەتایبەت لە رۆژانی یەکشەممەوە، شەپۆلێکی بەهێزی بەفر روو لە ناوچەکانی هەرێم دەکات و وا پێشبینی دەکرێت سەنتەری شارەکانیش بگرێتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا پلەکانی گەرما پێنج پلە زیاتر دێنە ژێر سفری سیلیۆزی.
شەپۆلێکی بارانبارین عێراق و هەرێم دەگرێتەوە و پێشبینیی مانگێکی سارد و باراناوی دەکرێت
تشرینی یهكهم 25, 2026دادگای فیدراڵیی عێراق لەسەر سێ سکاڵا دژی حکومەت و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
تشرینی یهكهم 25, 2026شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
3كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
3كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









