لە SNNەوە مەرجەكانی گەشتكردنی هاووڵاتیان لەدەروازەی باشماخەوە بۆ ئێران بزانە

دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەرپرسێكی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ ئاماژە بەوەدەكات: لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە ڕێكاری نوێ دەگیرێتەبەر بۆ هاتووچۆكردنی گەشتیاران لەڕێگەی دەروازە سنوورییەكانەوە، بۆ ئەومەبەستەش لە مەرزی باشماخەوە هاووڵاتیان دەتوانن سەردانی ئێران بكەن بەمەرجێك ئەنجامی نەرێنی پشكنینی كۆرنای پێبێت كە (48)كاتژمێر بەسەر دەرچونیدا تێ نەپەڕیبێت.
ئیسماعیل عەلی ئاغا، بەرپرسی بەشی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان لە مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ بە SNNی ڕاگەیاند: ئاماژە بە بەیانی ژمارە(1) ی ساڵی(2022) ی وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان /لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا تایبەت بە هاتووچۆی گەشتیاران لەڕێگەی دەروازە سنووریی یەكانەوە بڕیار دراوە كە هاووڵاتیانی عێراقی و كەسانی بیانی لەكاتی گەڕانەوە یاخود هاتن بۆ هەرێم پێویستە پشكنینی كۆرۆنایان بۆ ئەنجام بدرێت خاوەن كارتی ڤاكسینی كۆرۆنابن یاخود كاررتی ڤاكسینیان بۆ نەكرابێت.
ئاماژەی بەوەشكرد: مەرجە كە هاووڵاتیان پێش گەشتكردنیان لەڕێگەی دەروازە سنوورییەكانەوە تێستی كۆرۆنایان ئەنجام دابێت لەو سەنتەر و نەخۆشخانانەی لەلایەن حكومەتی هەرێم و وەزارەتی تەندروستی تایبەت كراون بە ئەنجامدانی پشكنین بۆ گەشتیاران، وە پێویستە ئەنجامی نەرێنی پشكنینەكەی پێبێت كە 48 كاتژمێر بەسەر دەرچونیدا تێ نەپەڕیبێت .
ئەو بەرپرسەی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ ئەوەشی خستەڕوو: هاووڵاتیان تەنها دەتوانن پشكنینی كۆرۆنا لە هەریەك لە نەخۆشخانەكانی (شەهید تاهیرعەلی والی بەگ و نەخۆشخانەی ( علی ناجی ) لەسلێمانی و هاوكات نەخۆشخانەی (وەفا) لە پارێزگای هەڵەبجە ، ئەنجام بدەن و بە پێچەوانەوە كار بەپشكنینی دیكە ناكرێت لەكاتی گەشتكردنیان بۆ ئێران ئەم ڕێكار و بڕیارە نوێیانە لە ئەمڕۆ چوارشەمە لەدەروازەی باشماخەوە جێبەجێ دەكرێن.
شەپۆلێکی بارانبارین عێراق و هەرێم دەگرێتەوە و پێشبینیی مانگێکی سارد و باراناوی دەکرێت
تشرینی یهكهم 25, 2026دادگای فیدراڵیی عێراق لەسەر سێ سکاڵا دژی حکومەت و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
تشرینی یهكهم 25, 2026شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
17كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
18كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
17كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
18كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
18كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









