بەرارود بە هەولێر و دهۆك بڕێكی كەمتر نەوت بۆ سلێمانی و هەڵەبجە دابینكراوە

0
710

SNN-عەلی حەمە سەعید
هەرچەندە بەگویچرەی ئامارو داتانی حكومەتی هەرێم بڕی دابینكراوی نەوتی سپی بۆدابەشكردنی بەسەر هاووڵاتیاندا دیاریكراوە بەڵام بە گوێرەی هەمان ئاماری حكومەتی هەرێم لەدابەشكردنی نەوتی سپی بڕێكی كەمتر نەوت بۆ پارێزگاكانی هەڵەبجە و سلێمانی دابینكراوە بە بەرارود بە پارێزگاكانی هەولێر و دهۆك.

بە گوێرەی بەدواداچوونەكانی SNN و بە پشت بەستن بەو ئامارانەی كە لە فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی هەرێم بڵاوكراونەتەوە: بۆ دابینكردنی نەوتی سپی بۆ سەرجەم هاووڵاتیان لە پارێزگای هەولێر پێویستیی بە 92 ملیۆن و 345 هەزار و 400 لیتر نەوت دەبێت هاوكات پارێزگای دهۆكیش پێویستی بە 53 ملیۆن و 829 هەزار و 600 لیتر نەوتی پسی دەبێت، لەگەڵ ئەوەشدا بەهەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجەوە پێویستیان بە 91 هەزار و 749 هەزار لیتر نەوت دەبێت بۆ ئەوەی سەرجەم هاووڵاتیان بەرمیلیك نەوتیان پێبدرێت.

هەر بەگوێرەی ئامارەكەی فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی هەرێم دابەشكردنی نەوت بەردەوامی هەبووە بەجۆرێك تا ڕۆژی 6/1/2022 بەتەنها بۆ پارێزگای هەولێر بڕی 25 ملیۆن و 714 هەزار و 819 لیتر نەوت دابینكراوە و دابەشكراوە بەڵام بۆ هەردوو پارێزگای هەڵەبجە و سلێمانی تەنها بڕی 17 ملیۆن و 172 هەزار و 985 لیتر دابینكراوە لەكاتێكدا بەتەنها بۆ پارێزگای دهۆك 18 ملیۆن و 585 هەزار لیتر نەوت دابینكراوە و دابەشكراوە بەسەر هاووڵاتیاندا.

لەبەدواداچوونەكانی SNNئەوەشخراوەتەڕوو: بڕی ئەو نەوتەی كە ماوە بدرێت بە پارێزگای هەولێر بریتیە لە بڕی 77 ملیۆن و 120 هەزار لیتر هەروەها پارێزگای دهۆكیش بڕی 35 ملیۆن و 405 هەزار لیتر نەوتی ماوە وەریبگرێت، بەڵام هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە هێشتا بڕی 74 ملیۆن و 576 هەزار و 15 لیتر نەوتی سپی ماوە وەریبگرێت.

بەپێی داتاکانيش ئەوە ڕووندەبێتەوە: تا ئێستا زیاتر لە هەشت ملیۆن لیتر نەوت زیاتربەراورد بە ناوچەكانی هەڵەبجە و سلێمانی بۆ هەولێر دابینكراوە، ئەوە جگە لە پارێزگای دهۆك كە لەو شارەش بە گوێرەی دانیشتوانەكەی بڕی نەوت زیاتر دابینكراوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this