10 حاڵەتی گوماناوی ئۆمیكرۆن لە پارێزگای هەڵەبجە تۆماركراون و بۆ پشكنینەكانیشیان ڕەوانەی بەغدا كراون

دوو کارمەندى تەندروستی پشکنینى کۆرۆنا دەکهن | فۆتۆ: SNN
SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای تۆماركردنی پێنج حاڵەتی توشبوون بە ئۆمیكرۆن لە پارێزگای دهۆك، لە ئێستاشدا 10 حاڵەتی دیكەی گوماناوی بە توشبوون بە ئۆمیكرۆن لە پارێزگای هەڵەبجە تۆماركراون، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی وەفاش لە پارێزگای هەڵەبجە ئاماژە بەوەدەكات یەكێك لە توشبووەكان خۆمم و بەمەبەستی دڵنیابوونەوەش پشكنینەكانمان ڕەوانەی بەغدا كردووە.
د. شوان عومەر، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی وەفای تایبەت بە چارەسەری توشبووانی كۆرۆنا لە پارێزگای هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: دوای بلاوبوونەوەی شەپۆلێكی دیكەی توشبوون بە كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان، بەداخەوە جارێكی دیكە حاڵەتەكانی توشبوون بە كۆرۆنا ڕۆژانە ڕوو لە هەڵكشان دەكەن، لەناویشیاندا توشبوون بە جۆری گۆڕاوی كۆرۆنا ناسراو بە ئۆمیكرۆن، بەجۆرێك لە ئێستادا 10 حاڵەتی گوماناوی توشبوونمان بە ئۆمیكرۆن تۆماركردووە كە یەكێك لە گومانلێكراوەكان بۆ خۆمم.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو 10 حاڵەتە گوماناوییەی توشبوون بە ئۆمیكرۆن كە لە نەخۆشخانەی وەفا تۆماركراون سەرجەم نیشانەكانی توشبوون بە ئۆمیكرۆنیان تیدادایە، بەڵام بۆ دڵنیابوونەوە پشكنینەكانمان ڕەوانەی بەغدا كردووە بۆ ئەوەی لەوێ ئەنجامی پشكنینەكان دەربچێت چونكە ئەو جۆرە گۆڕاوی كۆرۆنا كیتی تایبەت بەخۆی هەیە و تەنها لە بەغداش پشكنینی ئۆمیكرۆن پشتراستدەكرێتەوە.
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی وەفا داواشی لە هاووڵاتیان كرد كە لەگەڵ هاتنی شەپۆلێكی نوێی توشبوون بەكۆرۆنا لە چەند ڕۆژی داهاتوودا حالەتەكانی توشبوون بە جۆرە نوێیەكەی كۆرۆنا روو لە زیاد بوون دەكات، بۆیە واباشتر ڕێكارە تەندروستییەكان بگرنە بەرو ڤاكسین بەكار بهێنن.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
23كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
17 خولهك لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
50 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
17 خولهك لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
50 خولهك لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








