شوان قلیاسانی “لەدوو هەفتەی داهاتوودا كۆنفرانسی نشتیمانی بزووتنەوەی گۆڕان دەبەستین”

شوان قلیاسانی
SNN-عەلی حەمە سەعید
سەرۆكی دەستە كاتییەكەی بەڕێوەبردنی بزووتنەوەی گۆڕان ئاماژە بەوەدەكات لەدوو هەفتەی داهاتوودا كۆنفرانسی نشتیمانی بزووتنەوەی گۆڕان دەبەستین كە تیایدا پێداچوونەوە بە پەیڕەوپرۆگرامی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان دەكرێت و هەوڵیش دەدەین ناڕازییەكانی ناو بزووتنەوەی گۆڕان بەشداری ئەو كۆنفرانسە نیشتمانییە پێبكەین، بەڵام لە كۆنفرانسی نشتیمانیشدا ڕێكخەری گشتی هەڵنابژێردرێت و دواتر ئەو پرۆسەیە بەڕێوەدەچێت.
شوان قلیاسانی، سەرۆكی ئەو دەستە حەوت كەسییەی كە بۆ بەڕێوەبردی بزووتنەوەی گۆڕان هەڵبژێردراون بە SNNی ڕاگەیاند: لەدوای هەڵبژاردنی دەستە حەوت كەسییەكەوە كاری سەرەكیمان بریتیە لە ئەنجامدانی ئامادەكاری بۆ بەڕێوەبردنی كۆنفرامسی نشتیمانی بۆ ئەومەبەستەش زۆربەی ئامادەكارییەكانمان بە كۆتا گەیاندووە و لەدوو هەفتەی داهاتوودا بەدیاریكراوی لە 26/1/2022 كۆنفرانسی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان ئەنجام دەدەین.
ئاماژەی بەوەشكرد، مەبەستمانە لەو كۆنفرانسە نشتیمانییەدا هەموو ئەوكەسانە بەشداری پێبكەین كە خۆیان بە دڵسۆزی بزووتنەوەی گۆڕان دەزانن یاخود ئەو كەسانەی كە لە ڕابردوودا جێگەدەستیان هەبووە لە بەرەو پێشبردنی بزوتنەوەكەدا بەڵام لەئێستادا بەجۆرێك لە جۆرەكان نیگەرانن و ڕەخنەیان هەیە پێمان بلشە بێن ڕەخنەكانیان لەو كۆنفرانسە نشتیمانییەدا ئاراستەی هەموو لایەك بكەن.
سەرۆكی دەستە حەوت كەسییەكەی بزوتنەوەی گۆڕان ئەوەشی خستەڕوو، لە كۆنفرانسی نشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕاندا رێكخەری گشتی هەڵنابژێردرێت، بەڵكوو لەناو كۆنفرانسەكەدا پەیڕەو و كارنامەی گۆڕان، هەڵوێستەكانی گۆڕان و چەند بابەتێكی دیكە گفتوگۆیان لەبارەوە دەكرێت، هاوكات ئەگەر پێویستبێت گۆڕانكاری لەشێوازی بەڕێوەبردنی بزووتنەوەكەدا دەكەین، بۆیە ئەگەر شێوازی بەڕێوەبردنی گۆڕان وەكو ئێستا بمێنێتەوە، واتا جڤاتەكان بمێنن، ئەوە جڤاتەكان رێكخەری گشتی هەڵدەبژێرن
دەستە حەوت كەسییەكەی گۆڕان، پێكهاتوون لە دوو ئەندامی جڤاتی گشتی، دوو ئەندامی جڤاتی نیشتمانی و سێ ئەندامی دەرەوەی جڤاتەكان كە بریتین لە( هۆشیار عومەر، نزار محەممەد، هاوڕێ كاوە، دڵشاد مەجید، گەیلان شێخ عومەر، د. تەها حەمە عەزیز و شوان قلیاسانی) كە رۆژی یەكشەممە 2-1-2022 لە لایەن جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕانەوە هەڵبژێردران.
شەپۆلێکی بارانبارین عێراق و هەرێم دەگرێتەوە و پێشبینیی مانگێکی سارد و باراناوی دەکرێت
تشرینی یهكهم 25, 2026دادگای فیدراڵیی عێراق لەسەر سێ سکاڵا دژی حکومەت و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
تشرینی یهكهم 25, 2026شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
3كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
3كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









