لەبارەی هاتنەوەی بڕی 54 ملیۆن دینار كرێی كارەبا بۆ هاووڵاتییەك ڕوونكردنەوە دەدرێت

کارەبا
SNN-عەلی حەمەسەعید
دوای ئەوەی لەكاتی گەڕانەوەی پسوولەی پارەی كارەبای نیشتمانی ماڵی هاووڵاتییەك لە قەزای كفری بڕی 54 ملیۆن دیناریان بۆ هاتبوویەوە، ئەمە بووە جێگەی قسە و باسی هاووڵاتیان و لە سۆشیال میدیاش دەنگدانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا، بەڵام وتەبێژی كارەبای گەرمیان جەخت لەوەدەكاتەوە كە بە هەڵە ئەم بڕە پارەیە بۆ ئەو هاوبەشەی كارەبا هاتووەتەوە و لێپرسینەوە لەو كارمەندەش دەكەن ئەو هەڵەیەی كردووە.ئالان ئەركان، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای گەرمیان، بە SNNی ڕاگەیاند: دوای بڵاوبوونەوەی وێنەی پسولەی پارەی كارەبای ماڵێك لە قەزای كفری كە بڕی 54 ملیۆن دینار پارەی كارەبای نیشتمانیان بۆ هاتووەتەوە، ئەو بڕە پارەیە هەڵەیەو بڕێكی زۆر ئژماركراوە، بۆیە لیژنەیەكی لێكۆڵینەوە پێكهێندراوە و رۆژی یەكشەممەی داهاتوو بە نووسراوی فەرمی ئەو بابەتە ئاراستەی وەزارەتی كارەبا دەكەین.

ئاماژەی بەوەشكرد، بڕی ئەو 54 ملیۆن دینارە بە هەڵەی كۆمپیوتەر نوسراوە هاوكات ئەگەر هەر هەڵەیكیش لە بڕی پارەی كارەبا كرا و بڕكەی لە پێنج ملیۆن زیاتر بوو ئەوە لە دەسەڵاتی ئێمەدا نییە دەستكاری بكەین بەڵكوو دەبێت لەوەزارەتەوە ئەو هەڵەیە ڕاستبكرێتەوە.
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای گەرمیان، ئەوەشی خستەڕوو، ئەو كارمەندەی كە بڕە پارەكەی داخلی كۆمپیوتەر كردووە، دوو ژمارەی بە هەڵە تۆمار كردووە، بۆیە دوای ئەوەی نووسراو بۆ وەزارەتی كارەبا دەكەین هەڵەكە چاك دەكرێت و هەروەها لیژنەی لێكۆڵینەوە لەسەر ئەو فەرمانبەرە پێكهیندراوە بۆ ئەوەی جارێكی تر هەڵەی وا دووبارە نەبێتەوە.

شەپۆلێکی بارانبارین عێراق و هەرێم دەگرێتەوە و پێشبینیی مانگێکی سارد و باراناوی دەکرێت
تشرینی یهكهم 25, 2026دادگای فیدراڵیی عێراق لەسەر سێ سکاڵا دژی حکومەت و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
تشرینی یهكهم 25, 2026شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
23كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
23كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
24كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
23كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
23كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
24كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی