نوێترین زانیاری لە بارەی خەرجكردنی دەرماڵەی هێزەكانی 70 و 80ی پێشمەرگە

هێزەکانی پێشمەرگە
SNN-عەلی حەمەسەعید
دوای ئەوەی ماوەی چەد ڕۆژێكە لە چەند دەزگایەكی ڕاگەیاندن و هەروەها سۆشیال میديا ئەوە بڵاودەكرێتەوە كە لە مانگی داهاتووەوە دەرماڵەی هێزەكانی 70 و 80ی سەربە وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم خەرجدەكرێت، بەڵام بەرپرسێكی وەزارەتی پێشمەرگە ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەكاتەوە و جەختیش دەكاتەوە كە هەوڵەكانیان بۆ خەرجكردنی ئەو دەرماڵانە بەردەوامییان هەیە.
بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە بەرپرسێكی سەربە وەزارەتی پێشمەرگە بە SNN دراون ئەوەخراوەتەڕوو: ماوەی چەند ڕۆژێكە لەدەزگاكانی ڕاگەیاندن و سۆشیال میدیاوە باس لە خەرجكردنی دەرماڵەی هێزەكانی 70و 80ی هێزەكانی پێشمەرگە دەكرێت كە گوایە لە مانگی داهاتووەوە دەرماڵەكانیان بۆ خەرجدەكرێت، بەڵام تا ئێستا لەلایەن وەزارەتی داراییەوە وەزارەتی پێشمەرگە ئاگادار نەكراوەتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد: بەدڵنیاییەوە وەزیری پێشمەرگە، تەواوی هەوڵەكانی خۆی خستۆتە گەڕ بۆ خەرجكردنی دەرماڵەی هێزەكانی پێشمەرگە بەتایبەت یەكەكانی 70 و 80 بۆیە هەر فەرمانێكی وەزیری پێشمەرگە، لەبارەی سەرفكردنی دەرماڵەی ئەو دوویەكەی هێزی پێشمەرگەوە هەبێت لەچەند رۆژی داهاتوو بڵاوی دەكەینەوە.
بەگوێرەی بەدواداچوونەكانی SNNلە ئێستادا تەنها هێزەكانی زێرەڤانی و بەرگری و فریاكەوتن دەرماڵەیان هاوتای هاوپیشەكانیانە لە وەزارەتی بەرگری عێراق و خراونەتە سەر وەزارەتی ناوخۆ، بەڵام هێزەكانی دیكەی وەزارەتی پێشمەرگە سەرجەمیان دەرماڵەكانیان بۆ خەرج ناكرێت.
شەپۆلێکی بارانبارین عێراق و هەرێم دەگرێتەوە و پێشبینیی مانگێکی سارد و باراناوی دەکرێت
تشرینی یهكهم 25, 2026دادگای فیدراڵیی عێراق لەسەر سێ سکاڵا دژی حکومەت و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
تشرینی یهكهم 25, 2026شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
13كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
13كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
14كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
13كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
13كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









