بەنداوی دەربەندیخان مەترێک و دوکان 25 سانتیم ئاو زیادی کردووە

بەنداوی دوکان
SNN-عەلی حەمە سەعید
تادێت ئاستی ئاوی بەنداوەكانی دەربەندیخان و دووكان بەهۆی ئەو شەپۆلە باران بارینەی كە رووی لەناوچەكە كردووە زیاد دەكات، بەجۆرێك لە ئێستادا بەراورد بە ساڵی ڕابردوو نزیكەی مەترێك ئاستی ئاوی دەربەندیخان بەرزبووەتەوە و هاوكات بەنداوی دووكانیش ئاستی ئاوەكەی نزیكەی 25 سانتیمەتر زیادیكردووە، ئەوە سەرەڕای ئەوەی چەندین كانی و كارێز كە پێشتر وشك بووبوون ژیاونەتەوە.
ڕەحمان خانی، بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان بە SNNی ڕاگەیاند: بەهۆی ئەو شەپۆلە باران بارینەی كە ماوەی چەند ڕۆژێكە هەرێمی كوردستان و ناوچەكەی گرتووەتەوە تاڕادەیەكی باش ئاستی ئاوی بەنداوی دەربەندیخانی بەرزكردووەتەوە بەجۆرێك لە ئێستادا بەراورد بە ساڵی ڕابردوو لەمكاتەدا ئاستی ئاوی دەربەندیخان بۆ نزیك لە مەترێك زیادی كردووە.
لەلایەكی دیكەوە بەگوێرەی ئەو ئامارانەی كە لە بەنداوی دووكانەوە بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، كە بەهۆی بەردەوامی باران بارینی چەند رۆژی ڕابردوو ئاستی ئاوی بەنداوی دووكان بەڕێژەیەكی باش زیادیكردووە بەجۆرێك كە بەرارود بە ساڵی ڕابردوو لەمكاتەدا نزیكەی 25 سانتیمەتر ئاستی ئاوی بەنداوی دووكان بەرز بووەتەوە و ڕێژەكەشبەردەوامە لە بەرز بوونەوە.
بەگوێرەی بەدواداوونەكانی SNN هەر بەهۆی شەپۆلی باران باینی چەند ڕۆژی رابردوو لە سنوری پارێزگای سلێمانی و پارێزگای هەڵەبجە بەدەیان كانی و كارێز و سەرچاوەكانی ئاو ژیاونەتەوە كە پێشتر وشك بووبوون، هاوكات بەگویچرەی پێشبینییە كەشناسییەكان ئەو پاڵە پەستۆیانەی رووی لە ناوچەكانی هەرێم كردووە بەردەوام دەبێت، بارانی بەخوڕ و بەفریش لەناو سەنتەری شارەكانی دهۆك و سلێمانی و هەولێر دەبارێت.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









