تا ئێستا بەتەنیا خێرخوازان قەرەبووی زیانلێکەوتووانی لافاوەکانی هەولێریان کردووەتەوە

لافاو لە شاری هەولیر
SNN-عەلی حەمەسەعید
سەرەڕای ئەوەی لەمساڵدا سێ جار لافاو لەچەند شوێنێكی شاری هەولێر ڕوویانداوە و بەهۆیانەوە 12 هاووڵاتی گیانیان لەدەستداوە وبەهەزاران ماڵیش زیانی ماددییان بەركەوتووە، بەڵام تائێستا لەلایەن حكومەتەوە قەرەبووی هاووڵاتیان نەكراوەتەوە جگە لەو هاوكارییانەی كە لەلایەن خێرخوازانەوە دابینكراوە،
محەمەد میرزا، یەكێك لەو هاووڵاتیانەی شاری هەولێر كە بەهۆی لافاوەوە ئاو چووەتە ماڵەكەی بە SNNی ڕاگەیاند: سەرەڕای ئەوەی ماوەیەكی زۆر بەسەر لافاوی یەكەمی هەولێر تێپەڕیوە و هاوكات دووجاری دیكەش لافاو ڕوویداوەتەوە بەڵام تائێستا حكومەتی هەرێم قەرەبووی نەكردووینەتەوە، لە كاتێكدا هەموو كەلوپەلی نێو ماڵەكەمان لافاو بردی و ژێر ئاوكەوت، هەروەها ئۆتۆمبێلی كوڕەكەشم بەر لافاو كەوتووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، جگەلەوەی لەلایەن كۆمەلێك لە خێرخواز و هاووڵاتیانەوە كۆمەكیمان كراوە و بەشێك لە پێداویستییەكانیان بۆ دابینكردوین لەلایەن حكومەتەوە هیچ هاووكاریی و بەدەمەوە چونێكامان نەكراوە تەنها كۆمەلێك كەس بەناوی قەرەبووكردنەوەوە هاتوون ناویان تۆماركردوین بەڵام هیچمان بۆ نەكراوە، بۆیە داواكرین حكومەت قەرەبوومان بۆبكاتەوە.
SNNبۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر لەسەر هۆكاری قەرەبوونەكردنەوەی هاووڵاتینی زیانلێكەوتوو، پەیوەندی بە لایەنەپەیوەندیدارەكانی پارێزگای هەولێرەوەكرد بەڵام بە بیانووی ئەوەی جارێ سەرقاڵی وردەكاری تۆماركردنی زەرەروزیانەكانن ئامادەنەبوون وردەكاری بخەنەڕوو.
شەوی١٧ی مانگی ڕابردوو، لافاوێكی بەهێز چەندین شوینی هەولێری گرتەوە و بەو هۆیەوە ١٢كەس گیانیان لەدەستدا و زیانی زیاتر لە ٢١ ملیاردیناری بەر خەڵك و شوێنەگشتییەكان گەیاند و زیاتر لە دوو هەزار و ٩٠٠خانووی هاوڵاتیان بەر لافاوەكەی هەلێر كەوت و توشی زیانێكی زۆر بوونەوە.
شەپۆلێکی بارانبارین عێراق و هەرێم دەگرێتەوە و پێشبینیی مانگێکی سارد و باراناوی دەکرێت
تشرینی یهكهم 25, 2026دادگای فیدراڵیی عێراق لەسەر سێ سکاڵا دژی حکومەت و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
تشرینی یهكهم 25, 2026شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
21كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
22كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
22كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
21كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
22كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









