“دڵنیاین کە بەرهەم ساڵح سەرکەوتوو دەبێت، چونکە کاندیدی بەرامبەر مەلەفی لەسەرە”

0
687

SNN

ڕێزان شێخ دلێر ڕاوێژکاری مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەڵێت ” کاندیدی فەرمی یەکێتی نیشتمانی کوردستان د. بەرهەم ساڵحە، سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان (بافڵ جەلال تاڵەبانی) خۆی هاتۆتە بەغداد و پشتگیری د. بەرهەمی کردووە بۆ کاندیدبوونی وەک کاندیدی فەرمی یەکێتی، جگە لەوەی کە مەکتەبی سیاسی خۆی بە فەرمی داوای لە د. بەرهەم کرد کە بۆ خولی دووەم خۆی کاندید بکاتەوە، دەشڵێت” یەکێتی ناچێتە ژێر باری هیچ فشارێک، پێویستە پارتیش یەکێتی نەکاتە قوربانی وەرگرتنی پۆستی سەرۆک کۆمار چونکە ئەو کات خۆی دەبێت تەحەمولی ئەنجامەکەی بکات.”

ڕێزان شێخ دلێر ڕاوێژکاری مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە دەنگی ئەمریکا دەڵێت”تاکە کاندیدی فەرمی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق، پێشتر لە کۆبوونەوەی مەکتەب سیاسی بڕیاری لەسەر دراوە، ئەوە زۆر دڵنیایی بێت بۆ هەموو کەس کە بەڕێز د. لەتیف ڕەشید وەک کاندیدێکی سەربەخۆ خۆی خۆی کاندیدکردووە، دەیەوێت فرسەتێک بەدەست بهێنێت ئەو پۆستە وەربگرێت، هەروەک لە 2018 ش خۆی کاندید کرد، وە ئێستاش وەک خۆی دەڵێت چۆتە لای پارتی و دەیەوێت سوود لەوە ببینێت کە گوایە پارتی دژایەتی د. بەرهەمیان کردووە و ئەوان خۆیان کاندیدییان هەیە، بەڵام ئەوە بە دڵنیایی من دڵنیاتان دەکەمەوە سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان(بافڵ جەلال تاڵەبانی) خۆی هاتۆتە بەغداد و پشتگیری د. بەرهەمی کردووە بۆ کاندیدبوونی وەک کاندیدی فەرمی یەکێتی، ناوی بە فەرمی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقە، ئێستا ئەوە ماوەتەوە کە ئیتر ئیش بکەین لەسەر ئەوەی زۆرترین دەنگ بەدەستبهێنێت بۆ وەرگرتنەوەی ئەو پۆستە.”

دەربارەی ئەوەی هەتا چەندە دڵنیان کاندیدەکەیان دەردەچێت و دەبێتەوە بە سەرۆک کۆمار؟ ڕاوێژکارەکەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان وتی” بە دڵنیایی دڵنیاین لە سەرکەوتن، چونکە کاندیدی لایەنی بەرامبەر تۆمەتبارە بە چەندین دۆسیە لە دەستەی دەستپاکی، هەروەک دەزانرێت لە خولی سێیەمی پەرلەمانی بە دەنگی 179 پەرلەمانتار لە پۆستەکەی ئیقالە- دەرکرا. ئێستاش ئەو دۆسێیانە هەرماون بۆیە بڕواناکەم ئەگەرچی سەدرییەکان ڕێککەوتنی سیاسیشییان هەبێت بەڵام ڕازی بن بە دەنگدان بە کەسێک کە مەلەفی لەسەر بێت، چونکە دەزانن وەرگرتنی سەرۆکایەتی کۆمار لەلایەن ئەو کاندیدەی پارتیەوە کۆتایی عێراقە، من وای بۆ دەچم لەم چەند هەفتەیە دەستبکرێتەوە بە خۆپیشاندان دژی ئەو کەسانەی مەلەفی گەندەڵییان لەسەرە و پۆستی سەرۆکایەتیەکان وەردەگرنەوە.”

” وەرگرتنی سەرۆکایەتی کۆمار لەلایەن ئەو کاندیدەی پارتیەوە کۆتایی عێراقە”

بە وتەی ڕێزان شێخ دلێر ئەگەر کاندیدەکەی پارتی دیموکراتی کوردستان پۆستی سەرۆک کۆمار وەربگرێت ئەوا” سکاڵای لەسەر تۆمار دەکرێت لە لایەن ئەو لایەنانەی پێشتر ئیقالەیان کرد”، دەشڵێت” دڵنیان ئەو پەرلەمانتارە سەربەخۆیانەش قبوڵی ناکەن بۆیە ئەو پۆستەش بەدەستبهێنن دواتر لە ڕێگای دادگای فیدراڵیەوە لادەدرێت لەو پۆستە وە ئەوە دەبێتە ئیهانەیەکی گەورە بەخۆیان، چوکە مەلەفی هەیە لەناو پەرلەماندا کە دەنگی خەڵکە بە دەنگی خەڵک کراوەتە دەرەوە. “

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this