
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات: ماوەی مانگێكە دەروازەی سنووری سمێلكا لەنێوان باشوور و ڕۆژاوای كوردستان داخراوە لەكاتێكدا بە بێ ئەوەی حكومەت بە فەرمی هیچ بڕیارێكی دەركردبیت بەداخستنی ، بۆیە تەنها بە بڕێارێكی سیاسی ئەو دەروازە سنورییە داخراوە و نابیت ململانێی نێوان دوو هێز ببێتە هۆی زیان گەیاندن بە هاووڵاتیانی كوردستان ودەبێت دەستبەجێ دەروازەی سێمالكا بكرێتەوە.
لوقمان وەردی، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان بەSNNی ڕاگەیاند: درێژەدان بە داخستنی دەروزەی سنووری نیوان باشوور و ڕۆژئاوای كوردستان جگە لەوەی بڕیارێكی سیاسییە هیچ بڕیارێكی حكومی نییە لەبارەی داخستنی ئەو دەروازە سنورییەوە كە ماوەیەكی زۆرە داخراوە تائێستاش حكومەتی هەرێم بەفەرمی بڵاوی نەكردووتەوە كە ئەم دەروازەیەی داخستووە.
ئاماژەی بەوەشكرد: داخستنی دەروازەی سێمالكا كارێكی نادروستە چونكە تاكە دەروازەیە باشووری كوردستان بە ۆژئاوای كوردستانەوە دەبەستێتەوە، هاوكات تاكە ڕێگایە كە لەهەرێمی كوردستانەوە هاوكاری هاووڵاتیانی ڕۆژئاوای كورستان بكریت چونكە ئەم دەروازیە پەیوەستە بە ژیان و گوزەرانی خەڵكی ڕۆژئاوا و ناكرێت خەڵكی ڕۆژئاوا بكرێنە قوربانی ململانێ سیاسیەكانی نێوان دوو هێزی سیاسی ئەوە سەرەڕای ئەوەی كە بەردەوامیدان بەداخستنی ئەو دەروازە سنورییە خزمەت یەكڕیزی و یەكێتی نەتەوەكەمان ناكات.
ئەو پەرلەمانتارەی هەرێمی كوردستان ئەوەشی ڕوونكردەوە: كە دەبێت بەزووی حكومەتی هەرێم دەروازەی سێمالكا بكاتەوە چونكە هیچ هۆكارێك نیە بۆداخستنی ئەم دەروازەیە، لەكاتێكدا پەیوەندیە كۆمەڵایەتییەكان و ئاڵوگۆرە بازرگانیەكان و پێداویستیەكانی ڕۆژانەی خەڵك و كەرەستە تەندروستیەكان لەگەڵ ڕۆژئاوای كوردستان تەنها لەرێگەی ئەو دەروازەیەوە ئەنجام دەدرێت.
وتەكانی ئەو پەرلەمانتارە لەكاتێكدایەكە لە ڕۆژی ١٦ی كانونی یەكەمی ساڵی ڕابردووەوە، بە بڕیارێكی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان دەروازەی سنووریی سێمالكا و وەلیدیان بەڕووی ڕۆژئاوای كوردستاندا داخستووە، زیاتر لە مانگێكە ڕێگە بە هیچ جموجوڵێكی بازرگانی و هاتوچۆی هاووڵاتیان لەو دەروازانەوە نادرێت.
شەپۆلێکی بارانبارین عێراق و هەرێم دەگرێتەوە و پێشبینیی مانگێکی سارد و باراناوی دەکرێت
تشرینی یهكهم 25, 2026دادگای فیدراڵیی عێراق لەسەر سێ سکاڵا دژی حکومەت و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
تشرینی یهكهم 25, 2026شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
11كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
11كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









