لەبارەی گۆڕانكاری لە تاقیكردنەوەی پۆلی 12ی ئامادەیی ڕوونكردنەوە دەدرێت

تاقیکردنەوەی خوێندکاران
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی لیژنەی پەروەردە لە پەرلەمانی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات: پرۆژەیاسایەکمان لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە بۆ هاتووە تایبەتە بە وەزارەتی پەروەردە لە 97 ماددە پێكهاتووە ئەوەی تایبەت بە گۆڕانكاری لە تاقیكردنەوەی پۆلی 12ی ئامادەیی كە لەسەر 60 نمرە تاقیكردنەوەی كۆتایی ساڵ دەكریت قابیلی گۆڕانكارییەو تائێستا تەنها خوێندنەوەی دووەمی بۆ كراوە.
ڕاهی رەهبەر، ئەندامی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: پرۆژەیاسای پەروەردە كە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە ئاراستەمان كراوە لە 97 مادە پێكهاتووە و ئێمەش لیژنەیەكی تایبەتمان پێكهانوە كە لە 11 ئەندام پێكهاتووە بۆ ئەوەی پێداچوونەوە بەسەرجەم ئەو بڕگەومادانەدا بكەین كە لە پرۆژەیاساكەدا هاتوون پاشان لەپەرلەمان خوێندنەوەی دووەمی بۆ دەكرێت دواتر لە كۆبوونەوەی گشتی پەرلەمان خویندنەوەی سێیەمی بۆ دەكرێت ئەوكات ناتواندرێت گۆڕانكاری لە ماددەكاندا بكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد: بەگوێرەی ئەو یاسایی كە ئێستا هاتووەتە بەرەدەستمان گۆڕانكاری زۆر لە كەرتی پەروەردەدا ڕوودەدات بەتایبەت لەڕووی شێوازی تاقیكردنەوەكان و ماف و ئیمتیازەكانی مامۆستایان و خوێندكاران و قوتابیان و زۆر بواری دیكەی پەروەردەیی كە لەئێستادا تەنها بە بڕیارو ڕێنمایی ئەو بابەتانە یەكلایی دەكرێنەوە بە بێ ئەوەی پشت بە هیچ یاسایەك ببەسترێت بۆیە زۆر گرنگە یاسایەكی تایبەت بە پەروەردە بوونی هەبێت.
ئەو ئەندامەی لیژنەی پەروەردە لە پەرلەمانی كوردستان ئەوەشی ڕوونكردەوە: بەگوێرەی یەكێك لەمادەكانی ناو پرۆژەیاساكە تاقیكردنەوەی پۆلی 12ی ئامادەیی پێشنیازكراوە لەنێو پڕۆژەكەدا قوتابی 20 نمرە لە پۆلی 10ی ئامادەیی و 20 نمرەش لە پۆلی 11ی بۆ هەژمار بكرێت و تاقیكردنەوەی كۆتایی پۆلی 12 لەسەر 60 نمرە دەبێت بەڵام هەموو ئەمانە قابیلی گۆڕانكارین، بۆیە ئێستا خوێندنەوەی یەكی بۆ كراوە وابڕیارە لەدوای دەستپێكردنی وەرزی بەهارەی پەرلەمانیش خوێندنەوەی دووەمی بۆ بكرێت بۆ ئەومەبەستەش ھەردوو لیژنەی یاسایی و پەرورەدە سەرقاڵی ئامادەكردنی راپۆرتن لەبارەی پڕۆژەیاساكەوە.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









