فڕۆکەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی گرتووخانەی غوێرانیان بۆردومانکرد

هێزەکانی سوریای دیموکرات
SNN
شەڕوپێکدادان لە گرتوخانەی غوێرانی پارێزگای حەسەکە بەردەوامە دوای ئەوەی ماوەی سێ رۆژە چەکدارانی داعش کۆگای چەک و تەقەمەنیی سەرەکیی زیندانەکەیان کەوتووەتە دەست، هەروەها بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 23-1-2022 فڕۆکەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی گرتوخانەکەیان بۆردومانکرد، تائێستاش زیاتر لە 130 چەکداری داعش کوژراون.
سەرچاوەیەک لە هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) بە میدیاکانی رۆئاوای کوردستانی راگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 23-1-2022، فڕۆکەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی گرتوخانەی غوێرانی پارێزگای حەسەکەی بۆردومانکرد و لەئێستاشدا شەڕوپێکدادان لە گرتوخانەی غوێران بەردەوامە.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەمەبەستی کۆنتڕۆڵکردنەوەی تەواوەتی گرتوخانەی غوێران هێزێکی گەورەی سەربازی و زرێپۆشی تایبەت بە هەسەدە لەدەوروبەری گرتوخانەکە جێگیرکراون.
ماوەی سێ رۆژە چەکدارانی داعش کۆگای چەک و تەقەمەنیی سەرەکیی گرتوخانەی غوێرانیان کەوتووەتە دەست، هەسەدەش رایگەیاندوە، لەو ماوەیەدا 17 شەڕڤان، ئەندامی هێزەکانی ناوخۆ و خۆبەخشانی دەزگا خزمەتگوزاریەکان شەهیدبوون.
هەسەدە قەدەغەی گشتیی هاتووچۆی لەو ناوچەیە راگەیاندووە و ئۆپەراسیۆنی بۆ دەستگیرکردنەوەی داعشەکان دەستپێکردووە، هەروەها تائێستا نزیکەی 100 چەکداریان دەستگیرکردووەتەوە.
پەیوەست بە روداوەکانی حەسەکەش رامی عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، وڵاتانی ناوچەکە دەستێکی گەورەیان لەم پرسەدا هەیە. هەروەها کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی بارێکی قورسی خستووەتە سەر شانی هەسەدە کە بە وڵاتانیش هەڵناگیرێت.
ئاماژەی بەوەشکردوە، “من پێت دەڵێم، رووداوەکانی حەسەکە لە بەرژەوەندیی ئێران و تورکیادان. ئەوە راستە کە داعش لە بیابانی سووریادا هەیە، بەڵام ئێمە هێرشی گەورەی داعش بۆسەر هێزە ئێرانییەکان نابینین. هەروەها ژمارەیەکی زۆری چەکدارانی داعش لە ناوچەکانی ژێر داگیرکاریی تورکیادان، بەڵام ئێمە هیچ چالاکییەکی داعش لە دژی هێزەکانی تورکیا نابینین. بە پێچەوانەوە، ئەوان بۆ داعش بوونەتە پەناگەیەکی ئارام و ژیانێکی ئاسایی لەوێ بەڕێدەکەن.”
شەوی پێنجشەممە 20ی کانوونی دووەمی 2022، هێزەکانی سووریای دیموکرات – هەسەدە زانیاری لەبارەی دروستبوونی پشێوی لە گرتووخانەیەکی شاری حەسەکە کە ژمارەیەک ئەندامی داعش تێیدا بەندکراون، بڵاوکردەوە. هەسەدە دەڵێت، تاوەکو ئێستا زیاتر لە 20 چەکداری داعشیان کوشتووە و نزیکەی 100 چەکداریشیان دەستگیرکردووەتەوە.
هەواڵی زیاتر
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
8كاتژمێر لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
10كاتژمێر لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
10كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
8كاتژمێر لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









