نوێترین زانیاری لەبارەی دابەشكردنی مووچەی مانگی یەكی ئەمساڵ

SNN-عەلی حەمە سەعید
هەرچەندە ئەمڕۆ یەكشەممە كۆتایی بەدابەشكردنی مووچەی مانگی 12ی ساڵی رابردوو دێت، بەڵام بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی جەخت لەوەدەكاتەوە كە 25 ی ئەم مانگە دابەشكردنی مووچەی مانگی یەكی ئەمساڵ دەستپێدەكاتەوە و پارەی پێویستیش لەبەردەست بۆ دابەشكردنی مووچە جەختیش دەكاتەوە كە ئەمساڵ ئاماژەی دڵخۆشكەری تێدایە بۆ مووچەخۆرانی هەرێم.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لەبەرپرسیكی باڵای لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، ئەمڕۆ یەكشەممە كۆتایی بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 12ی ساڵی ڕابردوو دێت ئەو دواكەوتنەش كە ڕوویدا بەهۆی ئەو شەپۆلی بەفر و سەرمایەبوو كە ڕووی لە ناوچەكە و هەرێمی كوردستان كردبوو، بۆیە وەزارەتی درایی ئامادەكاری تەواوی كردووە بۆ بەردەوامیدان بەدابەشكردنی مووچەی مانگی یەكی ئەمساڵ و لە ڕۆژی سێ شەممە 25/1/2022 دەستبەدابەشكردنی مووچە دەكریت و یەكەم وەزارەتیش تەندروستی دەبێت مووچە وەردەگرن.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەگەیشتنی 200 ملیار دینارەكەی بەغدا و هەروەها كۆكردنەوەی داهاتی ناوخۆ و داهاتی نەوت بڕی پارەی پێویست لەبەردەستدایە بۆ دابەشكردنی مووچەی ئەم مانگە، بۆ ئەومەبەستەش ڕۆژانە لەگەڵ ڕاگەیاندنی خشتەی مووچە تەملیكی بانقەكانیش دەكرێت بۆ دابینكردنی پارەی پێویست بەگوێرەی خشتەی ئەو وەزارەتانەی ڕایدەگەیەنین.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی ئەوەشی خستەڕوو، ئاماژەی دڵخۆشكەرهەن كە ئەمساڵ دۆخی مووچەخۆران باشتر دەبێت و هیچ گرفتێكی ئەوتۆ نایەتە پێش بۆ كەمكردنەوە یاخود لیبڕینی مووچە چونكە لەلایەك نرخی نەوت بەردەوامە لەبەرزبوونەوە لەلایەكی دیكەشەوە ئەگەرەكانی بەردەوامیدانی بە ناردنی 200 ملیارەكە و هەروەها زیاتر لێك نزیكبوونەوەی بەغداو هەرێم تادێت زیاتر دەبێت.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
ترەمپ هۆشداری دەداتە ئێران: کوژرانی یەک سەربازی ئەمریکی کۆتایی بە ئاگربەست دەهێنێت
41 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ترەمپ هۆشداری دەداتە ئێران: کوژرانی یەک سەربازی ئەمریکی کۆتایی بە ئاگربەست دەهێنێت
41 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









