نوێترین زانیاری لەبارەی یەكخستنەوەی هێزەكانی 70 و80ی هێزەكانی پێشمەرگە

SNN-عەلی حەمە سەعید
جێگری سەرۆكایەتی ئەركان بۆ ئۆپراسیۆنەكان لە وەزارەتی پێشمەرگە ئاماژە بەوەدەكات تا ئێستا 18 لیوای ھێزەكانی 70 و 80ی هێزەكانی پێشمەرگە یەكخراونەتەوە و بەم نزیكانەش دوو لیوای دیكە یەكدەخرێنەوە و دەبن بە لیوای هاوبەش چەك و پێداویستییە سەربازییەكانیشیان بۆ دابین كراوە.
لیوا قارەمان كەمال، جێگری سەرۆكایەتی ئەركان بۆ ئۆپراسیۆنەكان لە وەزارەتی پێشمەرگە بەSNNی ڕاگەیاند: پرۆسەی پێكهێنانی لیوایەكی هاوبەش لە هێزەكانی یەكەی 70 و 80ی هێزەكانی پێشمەرگە بەردەوامی هەیە و لەو چوارچێوەیەشدا تائێستا توانیومان 18 لیوا لەو دوو هێزە یەكبخەینەوە و بیانكەین بە هێزێكی هاوبەشی سەربە وەزارەتی پێشمەرگە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو لیوایانەی كە یەكخراونەتەوە ڕاستەوخۆ خراونەتە سەر وەزارەتی پێشمەرگە و كراون بە لیوای هاوبەش و چەك و پێداویستییە سەربازییەكانیشیان بۆ دابین كراوە، هاوكات لە سەرەتای ئەمساڵیشەوە كار دەكرێت بۆ یەكخستنی دوو لیوای دیكەی هەمان ئەو دوو هێزە بۆ ئەومەبەستەش هێزەكانی یەكەی 80 ناوی لیوایەكی ئامادە كردووە و دراوە بە وەزارەتی پێشمەرگە بۆ ئەوەی لەگەڵ لیوایەكی هێزەكانی یەكەی 70 یەكبخرێن.
جێگری سەرۆكایەتی ئەركان بۆ ئۆپراسیۆنەكان لە وەزارەتی پێشمەرگە، ئەوەشی خستەڕوو، پڕۆسەی یەكخستنەوەی هێزەكانی دەرەوەی وەزارەتی پێشمەرگە بەردەوام دەبێت بۆئەوەی سەرجەمیان لە چوارچێوەی وەزارەتی پێشمەرگە یەكدەخرێنەوە و دەبنە لیوای سەر بە وەزارەت.
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
5كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
5كاتژمێر لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
5كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
5كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









