دەروازەی سمێلکا دەکرێتەوە

0
691

SNN

دوای 40 رۆژ لە داخستنی دەروازەی نێودەوڵەتیی سمێلکا لەنێوان هەرێمی کوردستان و رۆژئاوای کوردستان و سووریا، بڕیارە ئەمڕۆ جارێکی دیکە بکرێتەوە. بەڕێوەبەری دەروازەکەش دەڵێت “وەکو پێش 15ی کانوونی یەکەم ئاسایی دەبێت و رێکارێک بۆ ئەو کەسانە دادەنرێت کە دەیانەوێت سەردانی هەرێمی کوردستان بکەن”.

شەوکەت بەربهاری، بەڕێوەبەری دەروازەی سنووریی نێودەوڵەتییسمێلکا لە لێدوانێکيدا راگەیاند: وەکو پێش 15ی کانوونی یەکەمی 2021، رۆژی دووشەممە 24-01-2022 جارێکی دیکە دەروازەکە دەکرێتەوە بۆ کاری بازرگانی و هاتووچۆی ئەوانەی گیریانخواردووە.

دەربارەی ئەوانەی لە باشووری کوردستانەوە دەچنە رۆژئاوای کوردستان، یاخود بە پێچەوانەوە، بەڕێوەبەری دەروازەکە ئاماژەی بەوە کرد: هەموو ئەوانەی لە رێکخراوە بیانییەکان کار دەکەن و ئەوانەی بەردەوام هاتووچۆ لە دەروازەکە دەکەن، جارێکی دیکە دەتوانن هاتووچۆ بکەن.

بەڵام لەبارەی ئەوانەی بۆ سەردان هاتووچۆ دەکەن، شەوکەت بەربهاری دەڵێت “هێشتا میکانیزمی چۆنێتی رێپێدانی ئەو کەسانەیان دیارینەکردووە، بە وتەی ئەو، لە نزیکترین کاتدا میکانیزمێک بۆ ئەوانیش دادەنرێت”.

دەروازەی نێودەوڵەتیی پێشابوور یەکێکە لە گرنگترین دەروازەکانی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لە باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا، 80%ی کەلوپەل و خواردن بۆ نزیکەی پێنج ملیۆن کەس بە رێگەی ئەو دەروازەیەدا دەچێتە رۆژئاوای کوردستان.

رۆژی 15ی کانوونی یەکەمی 2021 پشێوی لە دەروازەی سمێلکا لەنێوان ژمارەيەک گەنجی رۆژئاوای کوردستان و کارمەندانی دەروازەکە لە ديوی هەرێمەوە دروستبوو، هەر ئەو رۆژە ئەو دەروازەیە لەلایەن هەرێمی کوردستانەوە داخرا.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this