بە بڕیاری قوباد تاڵەبانی کێشەی کارەبای پێنجوێن چارەسەر کرا

SNN
بە بڕیاری قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان کێشەی پچڕانی کارەبای پێنجوێن چارەسەرکرا.
بەھۆی بارینی بەفرێکی زۆر و دابەزینی پلەکانی گەرما لە قەزای پێنجوێن خواست لەسەرکارەبا زیادی کردووە بەھۆشیەوە چەند سەعاتێک کارەبای پێنجوێن کەمکرابوەوە ئەمەش وایکرد ھاوڵاتیانی سنوری قەزای پێنجوێن ناڕەزایەتی دەرببڕن و داوایان لە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت کرد بەھانای خەڵکی پێنجوێنەوە بچێت و لەم بارودۆخە سەختەی کەشوھەوا کێشەی کارەبایان بۆچارەسەربکات.
پاش چەند سەعاتێک لە داواکاری ھاوڵاتیانی پێنجوێن بە بڕیاری قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان کێشەی کارەبای سنورەکە چارەسەرکرا.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی









