ئەندامێكی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی عێراق: ئەگەر یاسا جێبەجێبكرێت نابێت هۆشیار زێباری ببێتە كاندید

هۆشیار زێباری
SNN-عەلی حەمە سەعید
لەگەڵ ئەوەی بەگوێرەی دەستووری عێراق ئەو كەسەی كە دەبێتە كاندید بۆ پۆستی سەرۆككۆماری عێراق دەبێت خاوەن ناوبانگێكی باش بێت، هەروەها گەواهی بۆ بدرێت كە دەستپاكە و ئاكاری رێكە و دادپەروەرە و دڵسۆزی نیشتمانە، بەڵام ئەندامێكی لیژنەی یاسایی لە خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات ئەگەر ئەو لیژنەیەی وردەكاری بۆ سیڤی كاندیدەكان دەكات و وەك خۆی یاسا جیبەجیبكات، نابیت هۆشیاری زێباری بكرێتە كاندیدی سەرۆككۆمار.
بەهار مەحمود، ئەندامی لیژنەی یاسایی لە ئەنجومەنی نوینەرانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: یەكێك لەمەرجە سەرەكییەكانی هەر كەسیك كە خۆی كاندید دەكات بۆ پۆستی سەرۆككۆمار ئەوەیە كە تێوەنەگلابێت لە هیچ دۆسیەیەكی گەندەڵی، بەڵام لەسەر بنەمای ئەنجامدانی گەندەڵی و تیوەگلانی لەچەند دۆسیەیەكی گەندەڵی لە پەرلەمانی عێراق متمانە لەهۆشیار زریباری سەندرایەوە ئەوەش بەلگەیەكی سەلمێنداروە.
ئاماژەی بەوەشكرد، زۆر گرنگە كە ئەو لیژنەیەی كە وردەكاری لە مەرجەكانی كاندیدەكانی پۆستی سەرۆك كۆمار دەكەن و سەیری سییڤییەكانیان دەكرێت، ئەو مەرجە بەگرنگی سەیر بكەن كە ئەو كەسانەی خۆیان پاڵاوتووە بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆك كۆمار ئایا لە دۆسیەی گەندەڵی تیوەنەگلاون.
ئەو ئەندامەی لیژنەی یاسایی لە خولی چوارەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، ئەگەر یاسا وەك خۆی جیبەجێبكرێت، ئەوا كاندیكردنی ( هۆشیار زێباری) لەڕووی دەستورییەوە كێشەی بۆ دروستدەبێت و نابێت ببێتە كاندیدی سەرۆككۆمار، چونكە لە پەرلەمانی عێراق بەئاشكرا بەرمەبنای تێوەگلانی بە دۆسیەی گەندەڵی متمانەی لێسەندراوەتەوە.
وتەكانی ئەو ئەندامەی لیژنەی یاسایی خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق لەكاتێكدایە كە بەگوێرەی دەستوری هەمیشەیی عێراق لە بڕگەی سێیەمی ماددەی 68ی دەستوری عێراقیدا هاتووە، كاندیدی پۆستی سەرۆككۆمار پێویستە خاوەن ناوبانگێكی باش بێت، هەروەها گەواهی بۆ بدرێت كە دەستپاكە و ئاكاری رێكە و دادپەروەرە و دڵسۆزی نیشتمانە، هاوكات لە بڕگەی چواری مادەی 68 ی دەستوی عیراقیش ئەوە هاتووە كە نابیت كاندیدی سەرۆككۆمار بە تاوانێكی ئابڕوبەرانە حوكم درابێت.
بۆیە بە گویرەی ئەو مادە دەستورییە کاندیدکردنی( هۆشیار زریبیاری) لەلایەن پارتییەوە بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆككۆمار پێچەوانەی دەستوری عێراقە.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
17كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









