“سەرۆكی حكومەت بردنی كوڕەكەی بۆ ئیمارات بەلاوە گرنگتر بوو لە بردنی وەزیرەكانی”

SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی دوێنێ مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەت بەرەو ئیمارات بەڕێكەوت و لەوێ لەبەرپرسانی ئەووڵاتە كۆبوویەوە، بەڵام لەو سەردانەدا هیچ وەزیرێكی كابینەكەی لە گەڵ خۆیدا نەبرد جگە لە(ئارین) كوڕەگەورەكەی خۆی، ئەمەش نیگەرانی بەدوای خۆیدا هێناوە و چاودێرانی سیاسیش پییان وایە كە سەرۆكی حكومەت بردنی كورەكەی بۆ ئیمارات بەلاوە گرنگتر بوو لە بردنی وەزیرەكانی باس لەوەشدەکەن دەوڵەتداری بەو شێوەیە ناكرێت.
لەدوینێوە مەسرور بارزانی سەۆكی حكومەتی هەرێم بەسەردانێك لە وڵاتی ئیماراتە كە لەو سەردانەیدا جگە لە كوڕەكەی هیچ وەزیرێكی لەگەڵ خۆی نەبردووە، لەگەڵ گەیشتنی بەو وڵاتەش لەلایەن(موغیر خەمیس) وەزیری گەشەپێدانی ئەبوزەبی پێشوازییكرا، دواتریش لەكۆبونەوەیەكدا وەك سەرۆكی حكومەتی هەرێم لەگەڵ (شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان) جێنشینی ئەبوزەبیو جێگری فەرماندەی باڵای هێزە چەكدارەكانو (شێخ عەبدوڵابن زاید ئال نەهیان) وەزیری دەرەوەو گەورە بەرپرسانی دیكەی ئیمارات كۆبۆوە.
ئەو هەڵوێستەی مەسرور بارزانی سەۆكی حكومەتی هەرێم بە نەبردنی هیچ وەزیرێكی كابینەكەیو بردنی تەنها ئارینی كوڕە گەورەكەییو بەشداریپێكردنی لەكۆبونەوە باڵاو فەرمیەكاندا لەئیمارات، نیگەرانی زۆری لەمیدیاو سۆشیال میدیا لێكەوتۆتەوە
عوسمان محەمەد، چاودیری سیاسی بۆ SNN ئەوەی خستەڕوو، كە ئەو كارەی ( مەسروبارزانی) ئاماژەیەكی مەترسیدارە و ناكرێت وەزیر و بەرپرسانی دیكەی حكومەت لێی بێدەنگ ببن، چونكە دەكرا بەتەنها خۆی سەردانی ئەو وڵاتەی بكردایە ئەوە كارێكی ئاسایی دەبوو، بەڵام كارێكی نائاساییە بە بێ ئەوەی كوڕەكەی هیچ پلەوپۆستێكی لەناو حكومەت هەبێت یاوەری سەرۆكی حكومەت بكات و بەشداری پێبکات لە كۆبوونەوە فەرمییەكاندا.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو هەنگاوەی سەرۆكی حكومەت سەلمێنەری ئەوەیە كە بردنی كوڕەكەی خۆی زۆر بەلاوە گرنگتر بووە لە وەزیرەكانی، ئەوەش پێچەوانەی كاری حكومەتەوە دەوڵەتداری بەو جۆرەناكرێت كە لەسەرۆكی حكومەتی دەبینین.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
23كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
16 خولهك لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
49 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
16 خولهك لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
49 خولهك لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








