
زانکۆی سلێمانی
SNN
وەزارەتی خوێندنی باڵا ڕیزبەندی باشترین زانكۆكانی لەسەر ئاستی هەرێم بڵاوكردەوە، زانكۆی سلێمانی لەسەر ئاستی هەرێم یەكەم و لەسەر ئاستی عێراق پلەی سێیەم باشترین زانكۆی گرتووە.
بەپێی ئەو ڕیزبەندییەی لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی كوردستانەوە بڵاوكراوەتەوە، دوای زانكۆی سلێمانی هەریەك لە زانكۆكانی سەڵاحەددین و دهۆك دێن، كە ڕیزبەندییەكەیان لەسەر ئاستی عێراق (9 و 11)یە.
پێشتر زانكۆی سلێمانی دوای بڵاوكردنەوەی یەكەمبوونی لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان وەك باشترین زانكۆ و لەسەر ئاستی عێراقیش وەك سێیەم باشترین زانكۆ ڕایگەیاند، هەڵسەنگاندنەكە لەلایەن پەیمانگای (SCImago) بۆ ڕیزبەندی دامەزراوەكان كراوە.
پەیمانگای (SCImago) بۆ ریزبەندی دامەزراوەكان كە بە (SIR) دەناسرێت، ساڵانە بەپێی پێوەری زانستی ڕیزبەندی بۆ زانكۆكانی جیهان دەكات.
پەیمانگاكە لە چەند سێكتەری جیاوازدا ڕیزبەندی بۆ ئاستی زانكۆ و دامەزراوە ئەكادیمییەكان دەكات لەوانە، (حكومی، تەندروستی، خوێندنی باڵا و تایبەت) پێوەر و ستانداردەكانی هەڵسەنگاندنیش ئەم بوارانە لەخۆدەگرێت، هەگبەی توێژینەوەكان، هەماهەنگیی نێودەوڵەتی و ئاستی بڵاوكراوەكان (ئیمپاكت فاكتەر).
ريزبەندی زانکۆکان لەسەر ئاستی هەرێم:

نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









