
SNN
ئێواره‌ی دوێنێ نرخی نه‌وتی برێنت له بازاڕه‌كانی جیهان، 90 دۆلاری تێپه‌ڕاند، به‌ڵام ئه‌مرۆ دابه‌زی بۆ خوار 89 دۆلار.
ئێواره‌ی دوێنێ چواشه‌ممه نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت 90 دۆلاری تێپه‌ڕاند، تۆماركردنی ئه‌و نرخه‌ش بەرزترین ئاست بوو لە دوای ساڵی (2014)ەوه، به‌ڵام ئه‌مڕۆ نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وت به 89 دۆلار و 12 سه‌نت بوو، خاوی ئه‌مریكیش به 86 دۆلار و 70 سه‌نت بوو.
هەر هەڵکشان و داکشانێکی بەهای نەوت كاریگه‌ری راسته‌وخۆی له‌سه‌ر ئابووری هه‌رێمی كوردستان و بارودۆخی فه‌رمانبه‌ران هه‌یه، به‌وپێیه‌ی حكومه‌ت مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی له داهاتی ناوخۆ‌و فرۆشی نه‌وت دابینده‌كات، نیوه زیاتریشی داهاتی مانگانه‌ش پشت به‌ستووه به فرۆشی نه‌وتی رۆژانه.
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









