بەلگە: دەستوری عێراق چی دەڵێت لەبارەی كاندیدكردنی هۆشیار زێباری

هۆشیار زێبارى، ئەندامى مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و وهزیرى دهرهوهى پێشووترى عێراق | فۆتۆ: AP
SNN-عەلی حەمە سەعید
هەرچەندە بەگوێرەی دەستوری عێراق ئەو كەسەی خۆی دەپاڵێوێت بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆككۆمار دەبێت چەند تایبەتمەندییەكی تێدابێت كە تێوەنەگلابیت لە بابەتی گەندەڵی، بەڵام هۆشیار زیباری كاندیدی پارتی لەسەر دۆسیەی گەندەڵی لە پەرلەمان متمانەی لێسەندرایەوە، لە دەستوری عێراقیشدا بەڕوونی دەردەكەوێت كە هۆشیار زێباری مافی ئەوەی نییە ببێتە كاندیدی سەرۆككۆمار SNNیش دەقی ئەو بڕگەی دەستوورە بڵاودەكاتەوە كە باس لەو بابەتە دەكات.
لەبڕگەی سێیەمی ماددەی 68دەستوری عێراقیدا ھاتووە، كاندیدی پۆستی سەرۆك كۆمار پێویستە خاوەن ناوبانگێكی باش بێت، هەروەها گەواهی بۆ بدرێت كە دەستپاكە و ئاكاری رێكە و دادپەروەرە و دڵسۆزی نیشتمانە.
هاوكات لە بڕگەی چواری مادەی 68 ی دەستوی عێراقیش ئەوە هاتووە كە نابیت كاندیدی سەرۆك كۆمار بە تاوانێكی ئابڕوبەرانە حوكم درابێت.
یوسف محەمەد، پەرلەمانتاری فراكسیۆنی گۆڕان لە خولی چوارەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەی ڕوونكردووەتەوە كە بەپێی ماددەی (68 / بڕگەی 3) ی دەستوری عێراق( هۆشیار زیباری) شایستە نییە بۆ خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار، چونكە بەهۆی بوونی فایلی گەندەڵی و بە فیڕۆدانی سامانی گشتی متمانەی لێ وەرگیرایەوە، بۆیە دەبێت دووربخرێتەوە لە خۆپاڵاوتن بۆ ئەو پۆستە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەو پیاوە شایەتی بۆ نەدراوە لە دەستەی دەستپاكی و دادپەروەریی، بەڵكو بە پێچەوانەوە، لێپرسینەوەی لەگەڵدا كرا و متمانەی لێ وەرگیرایەوە، ئەوەش بەهۆی بوونی فایلی گەندەڵی و بە فیڕۆدانی سامانی گشتی بۆیە دەبێت هۆشیار زێباری دووربخرێتەوە لە خۆپاڵاوتن بۆ ئەو پۆستە.
پێشتریش بەهار مەحمود، ئەندامی لیژنەی یاسایی لە خولی چوارەی پەرلەمانی عێراق ئەوەی بۆ SNNڕوونكردەوە كە ئەگەر یاسا وەك خۆی جیبەجیبكرێت نابێت هۆشیار زێباری ببێتە كاندیدی سەرۆككۆمار، چونكە ئەو تایبەتمەندییانەی كە لەدەستوری عێراق دیاریكراون بۆ بوون بە كاندیدی سەرۆك كۆمار لە هۆشیارزێباریدا بوونیان نییە.
هۆشیار زێباری خاوەنی هەردوو ڕەگەزنامەی عێراقی و بەریتانییە، لە ساڵی 2006 تا 2014 وەزیری دەرەوەی عێراق بووە، لە 18ی تشرینی یەكەمی 2014، بوو بە وەزیری دارایی عێراق، لە 23ی ئەیلولی 2016، بەهۆی گەندەڵیی و وەڵامنەدانەوەی پرسیارەكانی پەرلەمانی عێراقەوە بەزۆرینی دەنگ لەپەرلەمانی عیراق متمانەی لیسەندرایەوە.


دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێشعێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
4كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
5كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
4كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
5كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









