
فڕۆکەیەکی ئیماراتی
SNN
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاندوە: کە لەکەنداو و نیمچە دوورگەی عەرەبی ئەگەری هەیە هاووڵاتیان و بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا بکرێنە ئامانج.
باسی لەوەشکردووە، گرووپە یاخیبووەکانی یەمەن بە روونی باسیان لە نیازی خۆیان بۆ ئەنجامدانی هێرشی موشەکی بۆ سەر وڵاتانی دراوسێ بە تایبەتی ئیمارات کردووە، بۆیە هۆشداری داوەتە هاووڵاتیانی ئەمریکی لە گەشت کردن بۆ ئەو وڵاتە.
ئەم هۆشدارییە 10 رۆژ دوای ئەو هێرشەی حوسییەکان دێت بۆ سەر ئەبوزەبی پایتەخی ئیمارات کە بە هۆیەوە سێ کەس کوژران.
رۆژی دووشەممەی رابردووش بە هۆی هێرشیکی دیکەی مووشەکیەوە بۆ ماوەیەکی کاتی گەشتە ئاسمانییەکان لە ئیمارات راگیران.
دوابەدوای ئەو هێرشانە ئیمارات و چەند وڵاتیکی دیکەی کەنداو داوایان لە ئەمریکا کردبوو کە جارێکی دیکە حوسیەکان بخاتە لیستی رێکخراوە تیرۆریستییەکان.
حوسیەکان لەسەردەمی دۆناڵد ترامپدا خرانە لیستی رێکخراوە تیرۆریستییەکان، بەڵام دوای هاتنەسەرکاری جۆ بایدن ناوی ئەو گروپە لە لیستی رێکخراوە تیرۆریستییەکان دەرهێنرا.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









