پەرلەمانتارێكی یەكێتی: تائێستا لە عێراق زۆرینە و كەمینە حوكمی نەكردووە و پارتیش هەڵەدەكات ئەو كارە بكات

باڵامبۆ محەمەد
SNN-عەلی حەمە سەعید
پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات ئەوكاتەی هۆشیارزیباری وەزیری دارایی عێراق بوو سەدرییەكان ڕۆڵی سەرەكییان هەبوو لە سەندنەوەی متمانە لەناوبراو لەسەر گەندەڵی، ئێستا ئەوە دەزانن كە دەنگی پێبدەن شەقامی عێراقییان لێ تورە دەبیت،هاوكات ئەوەی پارتی وحەلبوسی وسەدر هەنگاویان بۆ ناوە سەركەوتوو نابن، چونكە عێراق بەزۆینە و كەمینە بەڕێوەناچێت.
باڵانبۆ محەمەد، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی یەكێتی بە SNNی ڕاگەیاند: ئەوكاتەی كە هۆشیار زێباری وەزیری دارایی عێراق بوو لایەنی سەرەكی كە ڕۆڵی هەبوو لە سەندنەوەی متمانە لەسەرناوبراو لەسەر گەندەڵی، بۆیە ئەوان باش ئەو ڕاستییە دەزانن كە ئەگەر دەنگ بەهۆشیار زێباری بدەن ببێتە سەرۆك كۆمار ئەوا شەقامی عێراقی لێیان تورشە دەبێت و ئەو كارە بەئاسانی بەسەریاندا تیناپەڕێت، ئەوە سەرەڕای ئەوەی كە عێراق لەدوای پرۆسەی ئازادییەوە بە تەوافق بەڕێوەبراوە و زۆینە وكەمینە حوكمی نەكردووە.
ئاماژەی بەوەشكرد،ئەوەی ئێستاش هەریەكە لە پارتی و حەلبوسی و سەدر هەنگاوی بۆ دەنێن كە دەیانەوێت حوكمی زۆرینەو كەمینە پەیڕەوبكەن سەركەوتوو نابن تیایدا، هاوكات ئەگەر پارتیش بەنیاز بێت لەو ڕێگایەوە پۆستی سەرۆككۆمار وەربگرێت بەهەمان شێوە هەر سەركەوتوو نابێت و هەڵەیەكی گەورە دەكات، چونكە هەڵبژاردنی سەرۆككۆمار كۆتا پرۆسەی هەڵبژاردن نابێت و پارتی ئەو كات دەرفەتی ئەوەی نابێت داوای تەوافق لە یەكێتی بكات بۆ هەڵبژاردنی داهاتوی پەرلەمانی كوردستان و یەكێتیش كاندیدی دەبێت بۆ پۆستی سەرۆكی هەرێم.
ئەو پەرلەمانتارەی یەكێتی ئەوەشی خستەڕوو، لەپێناو پاراستنی یەكڕیزی ناوماڵی كورد یەكێتی باجی زۆری داوە و بەردەوامیش لەخەمی پاراستنی یەكڕیزی گەلەكەماندا بووە بەڵام بەداخەوە پارتی لە پێناو بەدەستهێنانی چەند پلەوپۆستێك ڕێككەوتنی ژێربەژێری واژۆكردووە كە جگە لەوەی بەرژەوەندی حزبی و كەسی خۆیانی تێدایە هیچ بەرژەوەندییەكی باڵای بۆ گەلەكەمان تێدا نابێت.
شەپۆلێکی بارانبارین عێراق و هەرێم دەگرێتەوە و پێشبینیی مانگێکی سارد و باراناوی دەکرێت
تشرینی یهكهم 25, 2026دادگای فیدراڵیی عێراق لەسەر سێ سکاڵا دژی حکومەت و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
تشرینی یهكهم 25, 2026شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
4كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
4كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









