دوایی پلە بەرزكردنەوەی پێشمەرگە، فەرمانبەرانیش داوای پلەبەرزكردنەوە دەكەن

فەرمانبەر
SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی دارایی ڕەزامەندییان دەبڕی بە بەستنی پلەبەرزكردنەوەی هێزەكانی 70 و 80ی هێزەكانی پێشمەرگەو جیاوازی مووچەكانیان بۆ خەرجكرا، لە ئیستادا فەرمانبەرانی هەرێمیش لەڕێگەی ڕاگەیاندنی كەمپینێكەوە داوای دەستكردنەوە بە پلەبەرزركردنەوەی فەرمانبەران دەكەن.
ئاراس نامیق، یەكیك لە ئەندامانی كەمپینی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران بە SNNی ڕاگەیاند: بەگوێرەی یاسا بەرزركردنەوەی پلەی فەرمانبەران مافێكی سەرەتایی و سروشتی هەموو فەرمانبەرێكەو ماوەی زیاد لە حەوت ساڵە بە شێوەیەكی نایاسایی ئەو مافە لەفەرمانبەران زەوتكراوە، لەكاتێكدا چەند ساڵێكە دۆخی دارایی هەرێم باش بووە و ئێستا هیچ بیانوویەك نەماوە بۆ درێژەدان بەو ستەمەی لە فەرمانبەرانی هەرێم دەكرێت، بۆیە وەك هەنگاوی یەكەم بە پێویستمانزانی كەمپینێك ڕابگەیەنین بۆ دەستكردنەوە بە پلەبەرزركردنەوەی فەرمانبەران و بێگومان قۆناغی دیكەشی بەدوادادێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، ناكرێت چیتر بە بیانووی قەیرانی داراییەوە ئەم مافەمان پێشێل بكرێت چونكە لە كاتێكدا ئەم داواكارییە دەكەین كە دڵنیاین داهاتی حكومەت تەواو زیادی كردووە و زۆر بەئاسانی دەتوانرێت بەشی پلە بەرزكردنەوە بكات، لەكاتێكدا ئەم كابینەیە بانگەشەی ئەوەی دەكرد كە گوایە كاردەكات بۆ گێڕانەوەی مافەكان و چاكسازیی ئەنجام دەدات، بەڵام بەداخەوە تا ئێستا پێچەوانەكەی دەبینین.
ئەو ئەندامەی كەمپینی بەرزركردنەوەی پلەی فەرمانبەران ئەوەشی باسكرد، ئێمە پێمان خۆشە كە پلەبەرزركردنەوەی هێزە ئەمنییەكان بەردەوامی هەبووە بەتایبەت كە لەم چەند ڕۆژەدا هێزەكانی 70 و 80 ی هێزەكانی پێشمەرگە جیاوازی مووچەیان بۆ خەرجكرا بەهۆی پلە بەرزركردنەوەكەیانەوە، ئێمەی فەرمانبەرانی شارستانیش بەمافی خۆمانی دەزانین پێویستە بە زووترین كات پلەبەرز كردنەوە دەستپێبكرێتەوەلە رۆژی شایستە بوونی فەرمانبەران و مامۆستایانەوە بۆیان ئەژمار بكرێت.
شەپۆلێکی بارانبارین عێراق و هەرێم دەگرێتەوە و پێشبینیی مانگێکی سارد و باراناوی دەکرێت
تشرینی یهكهم 25, 2026دادگای فیدراڵیی عێراق لەسەر سێ سکاڵا دژی حکومەت و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
تشرینی یهكهم 25, 2026شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
15كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
16كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
15كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
16كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









