“یەكڕیزی ناوماڵی كورد لای پارتی بریتیە لە قۆرخكردنی هەموو پۆستەكان لەبەرژەوەندی خۆی”

SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئاماژەبەوەدەكات بەداخەوە كە یەكڕیزی ناوماڵی كورد لای پارتی هیچ بەهایەكی نەماوە و لەپێناو بەدەستهێنانی چەند پلەوپۆستێك بەدەستهێنانی مافە بنەڕەتییەكانی گەلەكەمانی بەلاوەناوە، هاوكات جەختیش لەوەدەكاتەوە كە پارتی پێی وایە كاتێك یەكڕیزی ناوماڵی كورد دێتە ئاراوە هەموو پلەوپۆستەكان بۆخۆی قۆرخبكات.
ئەحمەد عەسكەری، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: یەكێتی هیچ كات ئامادە نییە كە لایەنێكی دیكە بریاری بەسەردا بسەپێنێت و كاندیدی بۆ دیاری بكات ئەگەر وابێت ئەی كاری یەكێتی چی دەبێت، بۆیە بەو ئەوئیرادەیەی كە یەكێتی هەیەتی هەمیشەخاوەن بڕیاری خۆی بووە و ئامادە نەبووە ببێتە پاشكۆی هیچ حزبێك و چاوەڕێی بریار بكات بەسەریدا بسەپێنن، بۆیە بەداخەوە كە ئێمە پێشتر رێككەوتنمان هەبوە كە پۆستی سەرۆككۆمار پشكی كوردە و بۆ یەكێتییە، بەڵام پارتی ئەوەی پێقەبوڵنەكراوە پێشوەختە رێككەوتنی لەگەڵ دوو لایەنی شیعەو سونە ئەنجامداوە كە ناوەڕۆكەكەی بۆ خەڵكی كوردستان ئاشكرا ناكەن.
ئاماژەی بەوەشكرد، یەكڕیزی لای پارتی بووتە ئەوەی كە هەرچی پلە و پۆست هەیە بۆ پارتی بێت پاشان دەتوانن یەكڕیزی ناوماڵی كورد بپارێزن، لەكاتێكدا زۆرینەی پۆستەباڵاكانی عێراق و هەرێمی كوردستانی لە بەرژەوەندی تایبەتی خۆیی و چەند كەسێك قۆرخكردووە هێشتا بەوە ڕازی نییە و دەیەوێت پۆستی سەرۆككۆماریش بۆخۆی قۆرخ بكات بەڵام ئەوە مافێكی یەكێتییەو سورە لەسەر وەرگرتنەوەی پۆستی سەرۆككۆمار.
ئەو ئەندامەی سەركردایەتی یەكێتی ئەوەشی خستەڕوو، یەكێتی خاوەنی هەزاران شەهیدە و دەریایەك خوێنی ڕشتووە بۆ بەدەستهێنانی مافە ڕەواكانی گەلەكەمان، بۆیە ناكرێت لەپێناو بەرژەوەندی حزبی و كەسی مافە ڕەواكانمان لە حكومەتی داهاتووی عێراق بكرێنە قوربانی بەرژەوەندی تایبەتی، لەوپێناوەشدا یەكێتی هەموو هەولێك دەدات بۆ زامنكردنی ئەو مافە دەستورییانە بۆ گەلەكەمان.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









