هەرێم كەمال ئاغا: ئەنجامە خراپەکانی ئەو رێككەوتنەی پارتی کردويەتی بەخێرایی دەردەكەوێت

ههرێم كهمال ئاغا، سهرۆكى فراكسیۆنى یهكێتى له ئهنجوومهنى نوێنهرانى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی سەركردایەتی یەكیتی نيشتمانی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات: ئەنجامە خراپەکانی ئەو رێككەوتنەی كە پارتی لەپێناوی بەدەستهێنانی چەند پلەو پۆستێك واژۆی كردووە بەخێرایی دەردەكەون، جەختیش دەكاتەوە: پارتی بووەتە هۆی دروستكردنی كێشە لەناو ماڵی شیعەكاندا.
هەرێم كەمال ئاغا، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی بەSNNی ڕاگەیاند: ئەو ڕێككەوتنەی پارتی لەگەڵ حەلبوسی و سەدرییەكان واژۆی كردووە بە بێ ئاگاداری یەكێتی بووە، لەكاتێكدا پارتی پێی وایە كە بەو چەند كورسییەی هێناویەتی هەموو هاوسەنگییەكانی پرۆسەی سیاسی لەبەرژەوەندی خۆی دەگۆڕێت بە هەڵدا چووە، چونكە دەبێت پارتی ئەوە بزانێت بووەتە هۆی تیكدانی یەكریزی ناوماڵی كوردی و هەروەها دروستكردنی كێشە لە ناوماڵی شیعەكانیش ئەوەش ڕەنگدانەوە خراپی دەبیت لەسەر ئایندەی خەڵكی كوردستان.
ئاماژەی بەوەشكرد: ئەو ناكۆكییەی كە ئێستا لەناوماڵی شیعەكان هاتووەتە ئاراوە بەشێكی هۆكارەی پارتییە كە پێمان وایە ئەو ناكۆكیانە كاتین و دواجار شیعەكان لەناوخۆیاندا هەر ڕێكدەكەون، ئەوكات ئەو زۆرینەو كەمینەی كە پارتی شانازی پێوەدەكات و هەوڵی بۆدەدات زیانەكانی بۆ كورد ڕەنگدەداتەوە چونكە بەهەموو پێوەرەكان كورد لە عێراق كەمینەیەو ئەگەر تەوافوق نەبێت ناتوانین بە زۆرینە و كەمینە مافەكانمان بەدەست بهێنین، بۆیە ئەگەر پارتی پێی وایە ئەو چەند كورسیەی هێناویەتی هاوسەنگی سیاسی بگۆڕێت ئەوا بەهەڵەدا چووە.
ئەو ئەندامەی سەركردایەتی یەكێتی ئەوەشی خستەڕوو: ئەنجامەخراپەکانی ئەو رێككەوتنەی كە پارتی لەپێناو بەدەستهێنانی چەند پلەوپۆستیك واژۆی كردووە خەڵكی كوردستان باجەكەی دەدات، هاوشێوەی ڕیفراندۆم كە خەڵی كوردستان باجەكەیانداو بووە هۆی لەدەستدانی لە%50ی خاكی كوردستان، بەڵام بەداخەوە پارتی دەیەوێت سیاسەتێك جێبەجێبكرێت كە باس لە زۆرینەو كەمینە دەكات لەداهاتوودا زەرەرمەندی یەكەم خەڵكی كوردستان دەبێت.
شەپۆلێکی بارانبارین عێراق و هەرێم دەگرێتەوە و پێشبینیی مانگێکی سارد و باراناوی دەکرێت
تشرینی یهكهم 25, 2026دادگای فیدراڵیی عێراق لەسەر سێ سکاڵا دژی حکومەت و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
تشرینی یهكهم 25, 2026شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
18كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراقچی: گەرووی هورمز ناگەڕێتەوە بۆ پێش جەنگ و زیاتر لە 80 فڕۆکەی ئەمریکیمان تێکشکاندووە
تشرینی یهكهم 25, 2026
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
18كاتژمێر لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









