غەریب ئەحمەد: یەكێتی هێزێكە بە ئاسانی وەلانانرێت

0
1445

SNN-عەلی حەمەسەعید

پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات، هەر لەسەرەتاوە یەكێتی ویستی ئەوەبووە كە نەبینە بەشێك لە پەرتەوازەیی ناوماڵی شیعەكان وەك ئەوەی پارتی كردی، بۆیە بەداخەوە كە پارتی لە پێناو بەرژەوەندی حزبی و كەسی خۆی بە بێ‌ لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندییەكانی گەلەكەمان چووەتە نێو ڕێككەوتنێكەوە كە ناوەرۆكەكەی بۆ هەموو لایەك بەشاراوەیی ماوەتەوە.

غەریب ئەحمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بە SNNی ڕاگەیاند: ئەو ڕێككەوتنەی كە پارتی و حەلبوسی و سەدر واژۆیان كردووە هیچ شتێكی ڕوون لەبارەی ناوەڕۆكەكەیەوە نازاندرێت، بۆیە ئێمە لە یەكێتی نشتیمانی كوردستان ئامادە نین پشتگیری لە ڕێككەوتنێك بكەین كە نەزانین چی لەخۆ گرتووە و چ دەستكەوتێكی گرنگی تێدایە بۆ گەلەكەمان، بۆیە ئێمە هیواخواز بووین پارتی بە ئاشكرا باسی ناوەڕۆكی ڕێككەوتنەكەی بكردایە ئەوكات ئەگەر زانیبێتمان دەستكەوتی بۆ گەلەكەمان تێدایە ئێمەش پشتگیرمان دەكرد بەڵام ئەوە بەدیناكەین.

ئاماژەی بەوەشكرد، پارتی لەو ڕێككەوتنە پاشگەزبووەتەوە كە لەسەردەمی ماج جەلال ەوە تا ئێستا كاری پێدەكرێت لەبارەی پشك و بەركەوتەكانی پارتی و یەكێتی، بەجۆرێك كە پۆستی سەرۆك كۆمار پشكی كوردە و  لەناوكوردیشدا پشكی یەكێتی نشتیمانی كوردستانە، لە بەرامبەردا پارتیش پۆستی سەرۆكی هەرێم و سەرۆكی حكومەتی هەرێم و وەزیری دەرەوەی عێراقی لابووە، بەڵام ئێستا پارتی لەم ڕێككەوتنە پاشگەزبووەتەوە بە سود وەرگرتن لە زۆرینەو كەمینە و بە ڕێككەوتنیان لەگەڵ لایەنی حەلبوسی و سەدرییەكان بەڵام ئەمە نابێتە هۆكار كە ئێمە سازش بكەین لەوەگرتنەوەی پۆستی سەرۆككۆمار.

ئەو ئەندامەی پەرلەمانی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، یەكێتی نشتیمانی كورستان ڕۆڵی كاریگەر و مێژوویی هەبووە لە بونیادنانەوەی عێراق بۆئەوەش هەموو هێزولایەنە سیاسییكانی عێراق شایەتی ئەو مێژووە بۆ یەكێتی دەدەن، بەڵام ئەوە پارتی دیموكراتی كوردستانە كە دەیەوێت ڕۆڵی یەكێتی كەمبكاتەوە، ئەوەش هەوڵێكە سەركەوتوو نابێت چونكە یەكێتی هێزەكە هەروا بەئاسانی وەلانانرێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this