
بۆردومان
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی ئاماژە بەوەدەكات: پارتی هاوكاری توركیایە لە بۆردومانكردنی شوێنە جیاوازەكانی كوردستان، چونكە ئەگەر ئەو هاوكارییە نەبێت توركیا ناتوانێت وابەئاسنی بۆردومانی هەر شوێنێك بكات كە خۆی دەیەوێت، جەختیش دەكاتەوە كە هەر پارتییە ناوماڵی كوردی تێكداوە لەبەرژەوەندی خۆی.
حەسیبە عەبدوڵا، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نشتیمانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: توركیا بەتەنها ناتوانێت ئەوكارە ئەنجام بدات كە بە ئارەزووی خۆی كوێی بوێت هێرشی بۆدەكات و بۆردومانی دەكات لە ناوچە جیاوازەكانی كوردستان، بەڵكوو بە پاڵپشتی لایەنێكی سیاسی كوردییە كە پارتی دیموكراتی كوردستانە، بۆیە نابێت چیتر حكومەتی عێراق بێدەنگ ببێت لەسەر ئەم بابەتە.
ئاماژەی بەوەشكرد: كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان و عێراقیش ئەو ڕاستییە دەزانن كە پارتی هاوكاری توركیایە ئەگەر بە پاڵپشتی و هاوكاری ئەوان نەبێت، توركیا ناتوانێت لە ئاسمان و زەمینەوە هێرش بكەن، ئەوە سەرەڕای ئەوەی لە سنوری دەستەڵاتی پارتیدا توركیا چەندین بارەگای سەرەكییان لەسەر خاكی هەرێمی كوردستان كردووەتەوە و بەخاکی خۆیانی دەزانن.
ئەو ئەندامەی سەركردایەتی یەكێتی ئەوەشی خستەڕوو: ئەوەی پارتی دەیكات بەناوی داكۆكییكردن لە خەڵكی هەرێمی كوردستان تەنها مزایەدەیە، چونكە ئێستا پارتی نێوماڵی كوردی پەرتەوازە كردووە و بەجێیهێشتووە و دەچێت نێوەندگیریی دەكات لەنێوان دوو كوتلەی شیعە و سونە و هەوڵی یەكخستنی نێوماڵی شیعە دەدات، ئەمەشی كردووە بە مزایەدە و بە عێراقییەكانی دەفرۆشێتەوە.
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
9 خولهك لهمهوپێششاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
23كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
9 خولهك لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
20كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
20كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
9 خولهك لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
20كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









