” بەهۆی سەرقاڵی پارتی بە ڕێكخستنەوەی ناوماڵی شیعە، لەبیریكردووە كە ناوماڵی كوردی پەرتكردووە”

0
563

SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی نشتیمانی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات یەكێتی نشتمانی كوردستان هەمیشە لەگەڵ یەكڕزی و یەكدەنگی كوردداووە، بەڵام ئەوەی ئێستا ڕوودەدات بەهۆی سیاسەتەكانی پارتی دابەشبوونی كوردە و پەرتەوازكردنی ماڵی كوردە لە پێناو بەرژەوەندی تایبەتی خۆیان، تەنانە بەهۆی سەرقاڵی پارتی بە ڕێكخستنەوەی ناوماڵی شیعە، لەبیریكردووە كە ناوماڵی كوردی پەرتكردووە.

سروە محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراكسیۆنی یەكێتی نشتیمانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: هەمیشە كورد لە یەكِزی و یەكدەنگی توانیویەتی مافە دەستوری و یاساییەكانی بەدەستبهێنێت، بەنمونە لەكاتی نوسینەوەی دستور لەسەردەمی سەرۆک (مام جەلال) كورد هەموو یەك دەنگ بوون هەر ئەو یەكدەنگییەش بوو وایكرد كە لەدەستوری هەمیشەیی عێراق بەشێكی زۆری مافەكانی كورد بچەسپێندرێت، بەڵام بەداخەوە لەئێستادا دۆخەكە جۆرێكی دیكەیەو ناوماڵی كورد پەرتەوازە كراوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، بەهۆی ئەو سیاسەتەی پارتی گرتوویەتییە بەر بەهۆی ڕێككەوتنی تاكلایەنانەیان لەگەڵ دوولایەنی دیكە بووەتەهۆی ئەوەی كە كوردیش ببێتە بەشێك لە دروستبوونی كێشەوگرفت لەناوماڵی شیعەكاندا، ئەوەش لە پێناو بەرژەوەندی تایبەتی خۆیان بەدەستهێنانی چەند پلەوپۆستێك، كار گەیشتووەتە ئەوەی كە  بەهۆی سەرقاڵ بوونی پارتی بە رێكخستنەوەی ناوماڵی شیعەكان بیری چووە كە بۆخۆی بووتە هۆی تێكدانی ناوماڵی كورد.

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی ئەوەشی خستەڕوو، هەمیشە یەكێتی لەگەڵ  رێكخستنەوەی ناوماڵی كورددابووە و پلان و بەرنامەی ئێمەش وابوو كە لەگەڵ پارتی و هەموو حزبەكانی دیكە بەیكەوە بچینەوە بەغدا و كار بۆ بەدەستهێنانی مافە دەستورییەكانی گەلەكەمان بكەین، بەڵام بەداخەوە ئەوە ڕووی نەداو بینیمان كە چۆن بە بێ‌ ئاگاداری یەكێتی و حزبەكانی دیكە پارتی تاكلایەنانە بڕیاریدا بچێتە بەرەیەكەوە كە نازاندرێت ئایندەی ئەم هەرێمە بەرەو كوێ‌ دەبات.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this