بافڵ جەلال تاڵەبانی: خەمی من خەمی پێگەیاندنی نەوەیەکی نوێی پڕ زانیاری و زانستە

0
536

SNN

دوابەدوای بڕیاری حکومەتی هەرێم بۆ خەرجکردنی دەرماڵەی (پشتیوانی دارایی) خوێندکاران بافڵ جەلال تاڵەبانی لە پەیامێکدا بۆ خوێندکاران رایگەیاند: “خۆشحاڵم کە دەرماڵەی (پشتیوانی دارایی) خوێندکاران خەرجدەکرێت، ئەمە مافێکی رەواتانە و ئەرکی حکومەتە ژیانێکی باشتر بۆ ئێوە، کە نەوەی ئێستا و داھاتوون، مسۆگەر بکات”.

راشیگەیاندوە: “لام روونە لە چ بارودۆخێکی سەختدا دەژین و لە خەمی داھاتووتانن، چەند پەرۆشی تەواوکردنی خوێندن و چاو لە ئاسۆن بۆ داھاتووتان. رێگرییەکان ھەرچییەک بن من برا و پشتیوانتانم و لەگەڵتانم بۆ کەمکردنەوەی ئازارەکانتان و رەوینەوەی خەمەکانتان”.

ئاماژەی بەوەشکردوە: “یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە 29ی 11ی 2021 تا ئەمڕۆ کە دوو مانگ و پێنج رۆژە بەردەوامە لە نۆژەنکردنەوە و دابینکردنی پێداویستییەکانی بەشەناخۆییەکانی زانکۆ و پەیمانگەکان و پڕکردنەوەی پێداویستییەکانی خوێندنی باڵا و بە دڵنیایشەوە بەردەوام دەبێت”.

جەختیشی کردوەتەوە، “ئەوەی کردومانە و دەشیکەین مافی خۆتانە، ئەمە منەت نییە، ئێوە شایەنی ئەوەن لەوە زیاتر خزمەتبکرێن و کەشێکی لەبارترتان بۆ بڕەخسێنرێت تا لە ژینگەیەکی ئارامدا بخوێنن و گەشە بەلایەنی زانستیتان بدەن”.

لە کۆتاییشدا بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاندوە: “بەڵێنی ئەوەتان پێدەدەم سەرەڕای ئەرکەکانم لە بەغدا، بە زووترین کات دەگەڕێمەوە و پێکەوە دادەنیشین و گوێبیستی داواکارییە زانستییەکانتان دەبم و لە ھەوڵەکانمان بەردەوام دەبین لەپێناو ریفۆرم لە خوێندن و پێشخستنی خوێندنی باڵا و  فەراھەمکردنی کەشێکی لە بارتر بۆتان تا وەک خوێندکارێکی ئازا و ئازاد خۆتان تەرخانبکەن بۆ خوێندنەکەتان. دڵنیابن لەگەڵتانم و بەجێتان ناھێڵم، خەمی من خەمی پێگەیاندنی نەوەیەکی نوێی پڕ زانیاری و زانستە کە داھاتووی کۆمەڵگەکەمان بە باشترین شێوە بنیادبنێنەوە”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this