بەهۆی بڕیارێكی وەزارەتی داراییەوە مامۆستایانی وانەبێژ بەردەوامن لە بايکۆت

SNN-عەلی حەمە سەعید
بەپێی بڕیارێكی وەزارەتی دارایی دەبێت لەدوای پێنج ڕۆژ لەدابەشكردنی مووچەی مامۆستایانی میلاك مووچەی مامۆستایانی وانەبێژ خەرجبكرێت، بەڵام لە ئێستادا وەزارەتی دارایی كار بەو بڕیارە ناكات ئەمەش نیگەرانی مامۆستایانی وانەبێژی بەدوای خۆیدا هێناوە و بڕیاری بایكۆتی هۆڵەكانی خوێندنیانداوە.
تریفە محەمەد، یەكێك لە مامۆستایانی وانەنبێژ لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: بەهۆی پابەند نەبوونی وەزارەتی دارایی بە بڕیارەكانی خۆیەوە ئێمە سەرجەم مامۆستایانی وانەبێژ بڕیارماندا كە بایكۆتی هۆڵەكانی خوێند بكەین و نوسراوێكیش ئاراستەی لایەنە پەیوەندیدارەكان بكەین بۆ ئەو مەبەستەش سەرۆكی حكومەت و وەزیرانی پەروەردە و دارایی و پارێزگاری هەڵەبجە و كەسوكاری خوێندكاران و لایەنە سیاسییەكان و پەرلەمانتارانمان لەو بابەتە ئاگاداركردووەتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد: ئێمە بەرامبەر شایستەیەكی كەمی دارایی وەك هەموو كەسێكی ئاسایی پێویستمان بەژیانێكی پڕشكۆیە، لەهەمانكاتدا كۆی پارەی مامۆستایانی وانەبێژی پارێزگای هەڵەبجە زۆر كەمەو ناگات بەمووچەی مامۆستایانی یەك قوتابخانە بەڵام بەداخەوە دوای ئەوەی هەردوو وەزیرانی پەروەردەو دارایی ڕێنمایی ژمارە 14یان دەركرد، كە تایبەتە بەمامۆستایانی وانەبێژی دانەمەزراو لە27 ی 10ی 2021، یەك لەخاڵەكانی ئەو ڕێنماییە دەڵێت دەبێت لەدوای پێنج ڕۆژ لەدابەشكردنی مووچەی مامۆستایانی میلاك، ڕاستەوخۆ مووچەی مامۆستایانی وانەبێژیش سەرفبكرێت بەڵام ئەوە بڕیارە پێشێلكراوە و جێبەجێناكرێت.
ئەو مامۆستا وانەبێژە ئەوەشی خستەڕوو: بەداخەوە نەك بە پێنج ڕۆژ لەدوای مامۆستایانی میلاك جاری واهەیە كە بە 50 رۆژیش دوای ئەوان پارەمان بۆ خەرجناكرێت، دوای بەداچونێكی زۆربۆمان ڕونو ئاشكرابوو كە بەبڕیاری وەزیری دارایی مووچەكەمان ڕاگیراوە، بۆیە ئێمەش بێدەنگنابین بەرامبەر بەم ستەمەی لێماندەكرێت هەموو ڕێگایەكی مەدەنیو شارستانیانە دەگرینەبەر بۆ ئەوەی مافمان بۆ بگەڕێتەوە.
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
6كاتژمێر لهمهوپێشبەغدا رەزامەندی دەربڕیوە بەنزینی 450 دیناری بۆ هەرێم بنێرێت
6كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
4كاتژمێر لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
6كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
4كاتژمێر لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
6كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









