“ئەو بڕە داهاتەی وەزارەتی دارایی داوایكردووە لە سلێمانی بۆ بنێرێت وەك خۆی نێردراوە”

0
731
زیاد جەبار

SNN-عەلی حەمە سەعید

لەبەرامبەر ئەو دەنگۆیانەی باس لەوەدەكەن كە گوایە بەهۆی نەگەرانەوەی داهاتی پارێزگای سلێمانییە دابەشكردنی مووچە بە سستی بەڕێوەدەچێت و بانقەكان پارەیان تیادا نەماوە، سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات ئەو بڕە داهاتەی كە وەزارەتی دارایی داوای لە سلێمانی كردووە ڕادەستی بكات وەك خۆی ڕەوانەكراوە و گرفتی نەبوونی پارە لە بانقەكان خودی وەزارەتی داراییە.

زیاد جەبار،سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: ئەو گرفتەی هاتووە ئاراوە لە سستی بەڕێوەچوونی دابەشكردنی مووچەی وەزارەتەكان بەهۆی نەبوونی پارەی نەختینەوەیەوە لە بانقەكاندا، لەكاتێكدا كۆی پارەی پێویست بۆ موچەی سەرجەم فەرمانبەران بریتیە لە 902 ملیار دینار.

ئاماژەی بەوەشكرد، كۆی گشتی پارەی فەرمانبەران لە سێ‌ سەرچاوەوە پەیدا دەكرێت كە بریتین لەداهاتی نەوت و داهاتی ناوخۆ و هەروەها 200 ملیار دینارەكەی بەغد، بۆ ئەم مانگە حكومەت نوسراوی بۆ بانكی منارە لە هەولێر و بانكی ئاشتی لەسلێمانی كردوە كە داهاتی ناوخۆ ئامادە بكەن، هاوكات وەزارەتی دارایی داوای 75 ملیار دیناری لە سلیمانی كردووە ئەو پارەیە وەك خۆی دابینكراوە و هیچ گرفتێك نییە لە گێڕانەوەی پارە بۆ خەزێنەی حكومەت.

سەرۆكی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو، دەشڵێت، لەو نزیكەی 200 ملیار دینارەی داهاتی ناوخۆ كە بۆ موچە تەرخاندەكرێت 57%ی لە بانكی منارە لەهەولێر، 43% ی لە بانكی ئاشتی لەسلێمانی دابیندەكرێت هاوكات ئەو بڕەیەشی كە دەمێنیتەوە لەداهاتی سنوری پارێزگای سلێمانی بەبڕیاری ئەنجومەنی وەزیران و فەرمانی وەزارەتی دارایی خەرجدەكرێت بۆ پڕكردنەوەی پێداویستیەكانی فەرمانەگەكان.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this