“دووبارە کردنەوەی دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار نایاساییە”

0
562

SNN-عەلی حەمە سەعید

لە هەوڵێكی نوێیاندا بە ئاراستەی دەستنیشانكردنی كاندیدی نوێ‌، پارتی و هاوپەیمانەكانی بەنیازن دووبارە دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ کاندیدی نوێ بكرێتەوە، لەبەرامبەردا پەرلەمانتارێكی خولی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات لە یاسادا ئەوە جێگیركراوە كە خۆپاڵاوتن بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆك كۆمار تەنها یەك جارە و ئەگەر جارێكی دیكە ئەو دەرگایە بكرێتەوە ئەوا كارێكی نایاسایی دەكرێت و پەرلەمانتاران دەتوانن لە دادگای فیدراڵی تانە لەو بڕیارە بدەن.

 شیروان میرزا، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە خولی چوارەمی پەرلەمان بە SNNی ڕاگەیاند: بابەتی كردنەوەی دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ هەر پۆستێك ڕێوشوێنی تایبەت بەخۆی هەیە و ماوەكەی دیاریكراوە،  ئوەی پەیوەستە بە پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق لە یاسای ژمارە 8ی ساڵی 2012  ئەوە ڕوونكراوەتەوەكە هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار و خۆپاڵاوتن بۆ ئەوپۆستە تەنها یەكجارە.

 ئاماژەی بەوەشكرد، ئەگەر جارێكی دیكە دەرگای خۆپاڵاوتن بكرێتەوە ئەوا كارێكی پێچەوانەی یاسا دەكرێت و پەرلەمانتاران دەتوانن لەدادگای فیدراڵی تانە لەو بڕیارەی پەرلەمان بدەن و داوای روونكردنەوە لە دادگای فیدراڵی بكرێت.

ئەو پەرلەمانتارەی خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق جەختی لەوەشكردەوە، لە هیچ شوێنێكی یاسادا ئەوە نەهاتووە كە ئەگەر لە دانیشتنی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار، نەتواندرا سەرۆك كۆمار هەڵبژێردرێت ئەوا جارێكی دەرگای خۆپاڵاوتن دەكرێتەوە شتی وانیە، بۆیە هەر كارێكی پێچەوانەی یاسا بكرێت دواتر لە دادگای فیدراڵی تانەی لێدەدرێت و هەنگاوەكانی رادەگیرێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this