هەموارنەکردنەوەی بڕیارێکی کۆن لەپشت هۆکاری کەمی غازە لە سلێمانی

0
667

SNN-عەلی حەمە سەعید

سەرەڕای ئەوەی سنوری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەڕین ڕۆژانە پێویستی بە زیاد لە 500 غازی ماڵان دەبێت، بەڵام لە ئێستادا تەنها 230 تۆن غازی ڕۆژانە دابیندەكرێت ئەوەش پشتبەستن بە ڕێنماییەك كە لە ساڵی 2012 دەرچووە، سەرۆكی لیژنەی پیشەسازی و وزە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئاماژە بەوەدەكات  داوامان لە  وەزارەتی سامانە سروشتیەكان كردوە ڕێژەكە زیادبكەن بەڵام وەڵاممان نەداوەتەوە.

كەریم عەلی، سەرۆكی لیژنەی پیشەسازی و وزە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: سنوری پارێزگای سلیمانی و بە ئیدارەكانی گەرمیان و ڕاپەڕینیشەوە ڕۆژانە بڕی 230 تۆن غازیان بۆ دابیندەكرێت، ئەوەش بە پشتبەستن بە ڕێنماییەك كە لەساڵی 2012 دەرچووە، لەكاتێكدا پێداویستی رۆژانەی ئەو سنورە زیاد لە 500 تۆن غازە.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو ڕێژە غازەی بۆ سنوری سلێمانی و دەوروبەر دابین كراوە لەئاستی پێداویستی هاوڵاتیاندا نییە لە كاتێكدا پێداویستی سنورەكە بە گشتی نزیكەی 500 تۆن دەبێت. بۆیە بەنوسراو داوامان لە وەزارەتی سامانە سروشتیەكان كردوە ڕێژەكە زیادكەن و پێداویستی هاوڵاتیان دابین بكەن بەڵام تا ئێستا لەلایەن وەزارەتی سامانەسروشتییەكانەوە وەڵاممان نەدراوەتەوە.

محەمەد حەسیب، بەڕێوەبەری نەوت و كانزاكانی سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: چەند ڕۆژێكە تاڕادەیەك گرفتی كەمی غازی ماڵانمان چارەسەركردووە و لە ئێستادا رۆژانە 13 تانكەر غازمان بۆ دابیندەكریچت لەكاتێكدا پێشتر 12 تانكەر بوو، هاوكات بەنوسراویش یەكە ئیدارییەكانی سنورەكەمان ئاگادار كردووەتەوە كە چاودێری توندی كارگەكان و بریكارەكانی غاز بكەن و ڕێگە لە قۆرغكردنی ئەو بڕەی غاز دەگات بگرن، تاكو بگات بەدەستی هاوڵاتیان.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this