بەهۆی دابیننەكردنی پارە لەلایەن حكومەتەوە كاركردن لە دووسایدی كەلار سلێمانی نزیكە لەوەستان

SNN-عەلی حەمە سەعید
بەڕێوەبەری ڕێگاوبارنی گەرمیان ئاماژە بەوەدەكات حكومەت بێباكە لە دابینكردنی بری پارەی پێویست بۆ تەواوكردنی قۆناغی دووەمی ڕێگای دووسایدی كەلار سلێمانی بەجۆرێك لە ساڵی رابردوو داوای 70 ملیار دینارمانكرد بەڵام تەنها بڕی 10 ملیارمان بۆ خەرجكراوە، تا ئێستا تەنها لە %55ی پرۆژەكە تەواوبووە ئەگەری زۆریش هەیە بەهۆی دابیننەكردنی پارە كاركردن لەو پرۆژەیە ڕابگیرێت.
عەدنان خەلیل، بەڕێوەبەری رێگاوبانی گەرمیان، بەSNNی ڕاگەیاند: هەرچەندە لەلایەن سەرۆكی حكومەتەوە بەڵێنمان پێدرابوو كە بڕی پارەی پێویست بۆ تەواوكردنی ڕێگای دووسایدی كەلار سلێمانی تەرخانبكرێت بەڵام تا ئێستا نەتواندراوە ئەو بەڵێنە وەك خۆی جێبەجێبكرێت هەر ئەمەش وایكردووە كە كاركردن لەو پرۆژە گرنگەی گەرمیان زۆر بەسستی بەڕێوەبچێت و ئەگەریی زۆریش هەیە كاركردن بە تەواوی تیایدا ڕابگیرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، هەرچۆنێك بوو كاركردن لە قۆناغی یەكەم كۆتایی هاتووە، بەڵام بۆ قۆناغی دووەمی رێگاكە كە درێژییەكەی 41 كیلۆمەترە پێویستیمان بە بڕی نزیكەی 138 ملیار دینارە، بەڵام تائێستا لەلایەن حكومەتەوە ئەو پارە دابیننەكراوە، هاوكات ساڵی ڕابردووش داوای 70 ملیا دینارمان كرد بەڵام تەنها بڕی 10 ملیا دینارمان بۆ خەرجكرا، بەوهۆیشەوە تائیستا تەنها لە %55ی پرۆژەكە تەواوبووە لە قۆناغی دووەمدا.
بەڕێوەبەری رێگاوبانی گەرمیان هۆشداریشیدا كە ئەگەر حكومەت هەروا بێباك بێت لە دابیننەكردنی پارە بۆ تەواوكردنی ئەو ڕێگا سەرەكییە، ئەوا ئەگەری زۆرە كە كاركردن لە تەواوكردنی قۆناخی دووەمی پڕۆژەكە ڕابگیرێت كە لە ئێستادا كاركردن تیایدا زۆر بە سستی بەڕێوەدەچێت.
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
6كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
4كاتژمێر لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
6كاتژمێر لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
6كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
4كاتژمێر لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
6كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









