
SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی لەماوەی ڕابردوودا ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بە نوسراوێك داوای لە حكومەتی هەرێم كرد كە ئەگە تا سەرەتای مانگی ئادار وردەكاری خەرجی و داهاتەكان ڕادەستی دیوانی چاودێری دارایی عیراق نەكرێت ناتواندرێت بەردەوامی بدرێت بەناردنی 200 ملیار دینارەكە، لە ئێستادا لیژنەهاوبەشەكەی هەرێم و بەغدا هەوڵەكانیان چر كردووەتەوە بۆ بەدەستخستنی ئەو داتایانە.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لەبەرپرسێكی باڵای وەزارەتی داریی بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو: دوای ئەوەی لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە نوسراو ئاراستەی حكومەتی هەرێم كرا كە دەبێت تا مانگی ئادار وردەكاری خەرجی و داهاتەكانی حكومەتی هەرێم ئامادەبكرێت، لەئێستادا ماوەی چەند ڕۆژێكە لیژنەی هاوبەشی وردبینی حكومەتی فیدراڵی و حكومەتی هەرێم بە هاوبەشی وردبینیان بۆ داهات و خەرجییەكانی ساڵی 2021ی ھەرێمی كوردستان دەسپێكردووە و لیژنەكە بەردەوامە لەكارەكانی.
ئاماژەی بەوەشكرد: لیژنەكە وردبینی بۆ ئەو داهاتانە دەكات كە وەزارەتی دارایی ئاشكرایكردووە و لە ئێستادا لەگەڵ وەزارەتەكان وردبینی بۆ ئەو ژمارانە دەكەن كە وەزارەتی دارایی ئاشكرایكردووە و تا ئێستاش هیچ گرفتێك لە داهاتەكان نەبووە و لەبارەی خەرجییەكانیشەوە لیژنەكە سەرجەم بەڵگەو داتانی لە وەزارەتەكانی حكومەتی هەرێم وەرگرتووە و سەرقاڵی وردبینكردنیانن.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی هەرێم بە دوریشی زانی كە ئەگەر لەحاڵەتێكیشدا تا ئەو وادەیی بەغدا دیاریكردووە بۆ زانینی خەرجی و داهاتەكان نەتواندرێت ئامادەبكرێن 200 ملیار دینارەكە ببڕدرێت، چونكە ئەمە دووەمجارە ئەو لیژنەیە وردبینی دەكات بۆ داهاتەكان و هیچ گرفتێك نەهاتووەتە پێش بۆیە تا ئەوكاتەی پرۆژە یاسای 2022ی حكومەتی فیدراڵ پەسەند دەكرێت ناردنی ئەو پارەیە بەردەوامی دەبێت.
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
2كاتژمێر لهمهوپێشنرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاستی یەک مانگی رابردووی خۆی
6كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
2كاتژمێر لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
4كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
2كاتژمێر لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
4كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









