بەهار مەحمود: كردنەوەی دەرگای خۆپاڵاوتن بڕیارێكی سیاسی و بۆ ڕازیكردنی لایەنێك بووە

0
521

عەلی حەمە سەعید-SNN

ئەندامێكی لیژنەی یاسایی لە خولی پێشووی عێراق و پسپۆری بواری یاسا ئاماژە بەوەدەكات بە گوێرەی بڕگەو مادەكانی دەستور كردنەوەی دووبارە كردنەوەی دەرگای خۆپاڵاوتن نایاسایی بوو، بەڵكوو بڕیارێكی تەواو سیاسی و بۆ ڕازیكردنی لایەنێكی سیاسی ئەو بڕیارە دەركرا و ئەو بڕیارەش هۆكارە بۆ زیاتر دواخستنی پرۆسەی هەلبژاردنی سەرۆككۆمار.

 

بەهار مەحمود، ئەندامی لیژنەی یاسایی لە خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق و پسپۆڕی بواری یاسابە SNNی ڕاگەیاند: بەگوێری مادەی ژمارە ( 2 )لە یاسای ژمارە هەشتی ساڵی 2012 ی تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار، ئەوە باس نەکراوە کە ئەگەر کاندیدێک بە فەرمانێک پرۆسەی هەڵبژاردنی ڕاگیرا دەبێت دووبارە دەرگای خۆپاڵاوتن بکرێتەوە، بۆیە بڕیارەكەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراق بۆ كردنەوەی دەرگای خۆ پاڵاوتن تەواو سیاسییە و هیچ بەڵگەیەكی یاسایی نییە.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو بڕیارە رەنگە زیاتر بۆ رازیكردنی لایەنێكی سیاسی بێت هاوکات ئەم بریارە دواخستنی زیاتری پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری بەدوادادێت، لەکاتێکدا سەرۆكی پەرلەمان دەیتوانی داوا لە دادگای فیدراڵی بكات ئەو گرفتە چارەسەر بکات.

 

ئەو پسپۆڕەی بواری یاسا ئەوەشی خستەڕوو، بەبڕیاری کردنەوەی دەرگای خۆپاڵاوتن بۆجاری دووەم پەرلەمانی عێراقی خستووەتە ژێر پرسیارەوە، چونکە سەرۆکایەتى پەرلەمان خۆیان دەیانتوانى کاندیدبوونى هۆشیار زێباری رەتبکەنەوە، چونکە خۆیان دەزانن کە پێشتر ناوبراو لەناو پەرلەمان متمانەى لێوەرگیراوەتەوە، بۆیە ئەوە پێویستى بە دادگای فیدراڵی نەبوو.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this