نرخی نەوت دابەزی

گێڵگەی نەوت
SNN
ئەمڕۆ هەینی لە کاتی کردنەوەی بازاڕە جیهانییەکانی وزە نرخی نەوت بەرامبەر بە کاتی داخستنی رۆژی رابردوو دابەزی.
ئەمڕۆ لە کاتی کردنەوەی بازاڕدا نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 90دۆلار و 75سەنت بوو، ئەمەش لەکاتێکدا ئێوارەی رۆژی پێنج شەممە نرخی یەک بەرمیل نەوت نەوتی برێنت بە 91 دۆلار و 41 سەنت بوو.
هاوکات یەک بەرمیل نەوتی خاوی رۆژئاوای تەکساسیش کە ئێوارەی دوێنێ لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە 89 دۆلار و 88 سەنت بوو، لە ئێستادا بۆ 89 دۆلار و 41 سەنت دابەزیوە.
لەماوەی رابردوودا بە هۆی بەرزبوونەوەی خواست لەسەر نرخی نەوت بە رێژەیەکی بەرچاو و بەردەوام رووی لە بەرزبوونەوەی کرد و بەرزترین ئاستی حەوت ساڵی رابردووی تۆمار کرد.







