لەبارەی دابەشکردنی پارەی کارمەندانی کۆمسيۆن لە هەرێم روونکردنەوە دەدرێت

هەڵبژاردن
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەرپرسی ئۆفیسۆی سلێمانی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئاشكرایكرد: لە چەند پارێزگایەكی عێراق دەستكراوە بەدابەشكردنی پارەی چاودێرانی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان و لەچەند ڕۆژی داهاتووشدا پارە دەخرێتە سەر ژمارە حسابی پارێزگاكانی هەرێم و لە ڕێگەی بانقەكانەوە پارەی كارمەندانی كۆمیسۆن دابەشدەكرێت.
ئامانج عەزیز، بەرپرسی ئۆفیسی سلێمانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: پرۆسەی دابەشكردنی پارەی چاودێرانی كۆمیسیۆن كە لە ڕۆژی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی عێراق وەك كارمەندی كۆمیسیۆن دامەزران لە چەند پارێزگایەكی عێراق دەستپێكردووە و بەدڵنیاییەوە لەچەند ڕۆژی داهاتووشدا لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستانیش دەست بەو پرۆسەیە دەكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد: لەلایەن كۆمیسیۆنەوە بڕی پارەی پێویست دەخرێتە سەر ژمارە حسابی كۆمیسیۆن لە هەرپارێزگایەك و ئێمەش لەلای خۆمانەوە پارەكە ڕەوانەی بانق دەكەین و لە بانقەكانەوە چاودێرانی كۆمیسیۆن دەتوانن پارەكانیان وەربگرن، كە لە سنووری پارێزگای سلێمانی 17 هەزار كارمەندمان هەبووە.
ئەو بەرپرسەی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو: بۆ ئەو چاودێرانەی كە فەرمانبەری حكومین بڕی 150 هەزار دینار و هەروەها پێدانی ڕێزوسوپاسێكیان ئاراستە دەكرێت، هاوكات ئەو چاودێرانەشی كە فەرمانبەری حكومەت نین و دەرچووی زانكۆو پەیمانگاكانن بری 250 هەزار دیناریان پێدەدرێت.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
17كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









