پارەی کارمەندانی کۆمسيۆن دابەشدەکرێت

کارمەندی سەر سندوقی هەڵبژاردن
SNN
کۆمسیۆنى هەڵبژاردنەکان رایگەیاند: لەماوەى داهاتوودا پارەى کارمەندانى سەر سندوقەکانى دەنگدان دابەشدەکرێت، پارەکە لەلایەن وەزارەتى داراییەوە خەرجکراوە.
جومانە غەلاى وتەبێژى کۆمسیۆن راگەیاند: دۆسیەى پارەى کارمەندەکان لە وەزارەتى داراییە و پارەکە نێردراوە بۆ پارێزگاکان بەمەبەستى دابەشکردنى.
“وتیشى “پارەکە ئەم هەفتەیە گەیشتووە و بەم نزیکانە دابەشدەکرێت.
پێشتر کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ڕایگەیاند: بڕیاردراوە بڕی 150 هەزار دینار لەگەڵ نووسراوێکی سوپاسگوزاری سەرۆک وەزیران بۆ کارمەندانی دەنگدان لەفەرمانبەرانی دەوڵەت و بڕی 250 هەزار دینار بۆ خوێندکارانی دەرچوو دیاری بکرێت.








