جارێكی دیكە نرخی بەنزین بەرزبوویەوە و 25 دیناری چووە سەر

0
1038

SNN-عەلی حەمە سەعید
بەوتەی سەرۆكی لیژنەی وزەو پیشەسازی لە ئەنجومەنی پاریزگای سلێمانی بەهۆی دانانی باجێكی زۆر لەسەر هاوردەكردنی سوتەمەنی بەتایبەت بەنزین بووەتە هۆی ئەوەی كە نەك نرخەكەی دابەزێت بەڵكوو زیاتر بەرز بێتەوە، ئەمڕۆش نرخی لیترێك بەنزینی نۆرماڵ لە 850 دینارەوە بۆ 875 دینار بەرزبوویەوە و ئەگەری زیاتر بەرزبوونەوەشی هەیە.

كەریم عەلی، سەرۆكی لیژنەی وزەو پیشەسازی لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: هەروەك پێشتر ڕامان گەیاندووە كە بەهۆی ئەو باجە زۆرە لەسەر هاوردەكردنی سوتەمەنی دانراوە بەتایبەت بەنزین هیچ چاوەڕوانییەك ناكرێت لە هەرزانبوونی نرخی بەنزین بەڵكوو بە پێچەوانەوە نرخەكەی زیاتر بەرز دەبێتەوە وەك ئەوەی ئەمڕۆ 25 دیناری دیكە چووەتە سەر نرخی بەنزینی نۆرماڵ.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئێمە چەندین جار نوسراومان ئاراستەی حكومەت و لایەنە پەیوەندیدارەكانی دیكە كردووە و لە نوسراوەكانیشماندا ڕێگاچارەی گونجاومان خستووەتەڕوو بۆ كەمكردنەوەی باج و هاوردرەكردنی زیاتری بەنزین و هاوكات زۆركردنی بڕی بەهەمی ناوخۆیی، بەڵام كەس گوێمان لێناگرێت بۆیە تادێت نرخی سوتەمەنی بەتایبەت بەنزین زیاتر بەرزدەبێتەوە.

سەرۆكی لیژنەی وزەو پیشەسازی لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، ئەگەر وەزارەتی سامانە سروشتییەكان بیانەوێت ئەوا دەتوانن زۆر بەئاسانی و بە دەركردنی بڕیارێك نرخی بەنزین لەوەی ئێستا هەیە زۆر هەرزان بكەن، بەڵام بێگومان بەهۆی بەرژەوەندی چەند كەس و بەرپرس و كۆمپانیایەك نایانەوێت نرخی بەنزین هەرزانببێت و بەڵكوو لەهەوڵی ئەوەدان نرخەکە زیاتر بەرزبكەنەوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this