سەرچنار ئەحمەد: لە هەرێم ئەوەی حسابی بۆ ناکرێت ژینگه‌و كارمه‌ندانی ماندوی ژینگه‌پارێزه

سەرچنار ئەحمەد
SNN
ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، له‌هه‌موو جیهاندا كار له‌سه‌ر ژینگه‌پارێزی ده‌كرێت و حكومه‌ت بودجه‌ی تایبه‌ت خه‌رج ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی ژیانی هاوڵاتیانی بپارێزێت، له‌هه‌رێمی كوردستانیش “ئه‌وه‌ی حسابی بۆ نه‌كرێت ژینگه‌و كارمه‌ندانی ماندوی ژینگه‌پارێزه، بۆیە دەبێت حکومەت ده‌ستبه‌جێ به‌ده‌م چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م گرفته‌وه‌بێت“.
سه‌رچنار ئه‌حمه‌د، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لەراگەیەنراوێکدا باسی لەوەشکردوە، “ئه‌وه‌ی ده‌گوزه‌رێت له‌م هه‌رێمه‌دا جێگای سه‌رسوڕمان و هه‌ڵوێسته له‌سه‌ركردنه، ڕۆژ به‌دوای ڕۆژ نرخی نه‌وت به‌رز ده‌بێته‌وه‌و له‌گه‌ڵیشیدا قه‌یرانه‌كان قوڵتر ده‌بنه‌وه.. به‌نمونه له‌ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین كۆی ژماره‌ی كارمه‌ندانی ژینگه‌پارێز 636 كارمه‌نده، ئێستا مانیان گرتووه له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌م مانگه مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتوه، چونكه حكومه‌ت پێشینه‌ی خه‌رجنه‌كردووه بۆ كۆمپانیای گارێكس تا ئه‌ویش بیداته كارمه‌نده‌كانی”.
راشیگەیاندوە، “نزیكی هه‌فته‌یه‌كه كاره‌كانی پاکردنەوەی شار وه‌ستاون و خاشاك و زبڵێكی زۆریش له سنوری ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین كۆبوه‌ته‌وه كه كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر ته‌ندروستی دانیشتوانه‌كه‌ی هه‌یه، به‌ده‌ر له‌وه‌ی سیمای شاره‌كه‌شی ناشیرین كردوه.. بۆیە جەخت دەکەینەوە لەوەی پێویسته له‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ستبه‌جێ به‌ده‌م چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م گرفته‌وه‌بێت و له‌ڕێگه‌ی پێدانی پێشینه‌ی كۆمپانیاوه موچه‌ی كارمه‌ندانی كۆمپانیای گارێكس خه‌رج بكات و چیتر سته‌م له‌ماندوترین چینی ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه نه‌كات كه‌كارمه‌ندانی ژینگه‌پارێزن”.
ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بەوەشکردوە، “نازانم حكومه‌ت به چ ڕویه‌كه‌وه دوو ڕۆژی دیكه باسی ڕاپه‌ڕین و ده‌روازه‌ی ڕاپه‌ڕین ده‌كات كه چه‌ند ڕۆژێكی كه‌می ماوه بۆ یادكردنه‌وه‌ی ئه‌و یاده‌شكۆداره و مه‌شخه‌ڵی سه‌رهه‌ڵدانه‌كه‌ی له‌ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕینه‌وه بوو، به‌داخه‌وه ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی لێ به‌رهه‌مهات كه 30 ساڵه ئه‌وه پاداشتیانه بۆ خه‌ڵكه ئازا‌و به‌هیمه‌ته‌كه‌ی”.








