“پێویسته سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان پابه‌ندبن به بڕیاره‌كه‌ى دادگاى فیدراڵییه‌وه”

خولى پێنجه‌مى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق | فۆتۆ: راگه‌یاندنى په‌رله‌مانى عێراق
SNN
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر فراكسیۆنى ره‌وتى سه‌در له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیان ئه‌نجامدا و رایانگه‌یاند: پێویسته سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان پابه‌ندبن به بڕیاره‌كه‌ى دادگاى فیدراڵییه‌وه، ئه‌وه‌شیان خسته‌ڕوو: وته‌كانى سه‌ماحه‌تى سه‌ید سه‌در ده‌كه‌ینه بنه‌ماى ئیشكردن و سیاسه‌ته‌كانمان له‌باره‌ى خزمه‌تكردن به هاووڵاتییان و باشتركردنى دۆخى دارایی.
له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا كه له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به‌ڕێوه‌چوو فراكسیۆنى ره‌وتى سه‌در به‌یاننامه‌یه‌كیان خوێنده‌وه و رایانگه‌یاند: “بڕیاره‌كه‌ى دادگاى فیدراڵى عێراق بڕیارێكى یاساییه و پێویسته هه‌مووان پێوه‌ى پابه‌ند بن و ئێمه‌ش رێزى لێده‌گرین”.
له به‌شێكى تر‌ى كۆنگره‌كه‌دا فراكسیۆنى ره‌وتى سه‌در ئه‌وه‌شیان خسته‌ڕوو، “داوا له په‌رله‌مان ده‌كه‌ین ده‌ستبه‌جێ كاربكات بۆ ئه‌وه‌ى لیژنه‌كانى په‌رله‌مان پێكبهێنرێن بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ستبه كاره‌كانیان بكه‌ن”.
فراكسیۆنى ره‌وتى سه‌در باسیان له دۆخى دارایی عێراقیش كرد و رایانگه‌یاند: “وته‌كانى سه‌ماحه‌تى سه‌ید سه‌در ده‌كه‌ینه بنه‌ماى ئیشكردن و سیاسه‌ته‌كانمان له‌باره‌ى خزمه‌تكردن به هاووڵاتییان و باشتركردنى دۆخى دارایی، پێمانوایه له‌سه‌ر حكومه‌ت پێویسته چاودێرى نرخى خۆراك بكات و خۆراكى ته‌ندروست بۆ هاووڵاتییان به‌رده‌ستبكات و ئاسایشى خۆراك بپارێزێت”.
كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌ى ره‌وتى سه‌در له‌كاتێكدایه كه هه‌ر ئه‌مڕۆ موقتەدا سەدر، سەرۆکی رەوتی سەدر لە تویتێکدا رایگەیاند: “ئەگەر بەرزکردنەوەی نرخی دۆلار قازانجێکی تێدا بێت نابێت لەسەر گیرفانی خەڵکی هەژاربێت، چونکە زوڵمە”.
ئاماژەی بەوەشکردووە: “دوای بەرزکردنەوەی نرخی دۆلار و زیان و قازانجەکانی نابێت بەرزبوونەوەکە ببێتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی شتومەک، بە تایبەت ئەو بابەتانەی پێویستی سەرەکی ژیانی خەڵکن”.
باسی لەوەشکردووە: “ئێمە بەرەو مانگی رەمەزان دەڕۆین و دەبێت حکومەت ئاسایشی خۆراک بپارێزێت و سزای هەموو ئەو کەسانە بدات، کە دەیانەوێت نرخەکان بەرزبکەنەوە، دەبێت بازرگانەکانیش دۆخی گەل لەبەرچاوبگرن، نەک تەنیا گیرفانی خۆیانیان”.








