كازمى له‌باره‌ى دۆسیه‌ى نه‌وتى هه‌رێم چه‌ند بڕیارێكى ده‌ركرد

مسته‌فا كازمى، سه‌رۆكوه‌زیرانى پێشوى عێراق | فۆتۆ: نووسینگه‌ى سه‌رۆكوه‌زیران
SNN
سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق رایگه‌یاند: وه‌زاره‌تى نه‌وتم راسپارد له‌سه‌ر پرسى نه‌وت، كۆمپانیاكان و ئه‌و وڵاتانه‌ى كه په‌یوه‌ندییان به دۆسیه‌ى نه‌وتى هه‌رێم هه‌یه له‌گه‌ڵ حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان گفتوگۆ ده‌ستپێبكه‌ن، وتیشى: وه‌زاره‌تى نه‌وتى هه‌رێم نه‌خشه‌رێگه‌یه‌كى هونه‌رى زه‌مینى بۆ دۆسیه‌ى نه‌وتى هه‌رێم ده‌دۆزێته‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 16ى شوبات، ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى عێراق له‌باره‌ى بڕیارى دادگاى فیدراڵى عێراق له‌سه‌ر به نایاسایی ناساندنى نه‌وتى هه‌رێم كۆبووه‌وه و له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا چه‌ند پێشنیارێك بۆ راده‌ستكردنه‌وه‌ى دۆسیه‌ى نه‌وتى هه‌رێم خرانه‌ڕوو و وه‌زاره‌تى نه‌وت راسپێردرا كه ده‌ستبه گفتوگۆكان بكات له‌گه‌ڵ هه‌رێم.
له به‌یاننامه‌ى پاش كۆبوونه‌وه‌كه مسته‌فا كازمى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق رایگه‌یاند: “له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وه‌زاره‌تى نه‌وتم راسپارد له‌سه‌ر پرسى نه‌وت، كۆمپانیاكان و ئه‌و وڵاتانه‌ى كه په‌یوه‌ندییان به دۆسیه‌ى نه‌وتى هه‌رێم هه‌یه له‌گه‌ڵ حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان گفتوگۆ ده‌ستپێبكه‌ن و هه‌ماهه‌نگى بكه‌ن”.
وتیشى: “پێویسته وه‌زاره‌تى نه‌وت ئاماده‌كارى بكات بۆ ئیداره‌دانى دۆسیه‌ى نه‌وتى هه‌رێم به‌پێى ده‌ستوور و به‌شێوه‌یه‌ك كه له به‌رژه‌وه‌ندى ته‌واوى هاووڵاتییانى هه‌رێم بێت”.
له به‌شێكى تر‌ى به‌یاننامه‌كه‌دا كه له‌سه‌ر زارى سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق بڵاوكراوه‌ته‌وه ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، “ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران وه‌زاره‌تى نه‌وتى راسپاردووه كه به پشتبه‌ستن به راوێژكارى ناوخۆى و بیانى نه‌خشه رێگایه‌كى زه‌مینى هونه‌رى بۆ چاره‌سه‌رى دۆسیه‌ى نه‌وتى هه‌رێم بدۆزنه‌وه”.
دوێنێ سێشه‌ممه دادگاى باڵاى فیدراڵى عێراق له‌پاش به‌دواداچوونكردن بۆ سكاڵاى ژماره 59ى ساڵى 2012 و داواى ژماره 110ى ساڵى 2019 كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق و عه‌لى شه‌داد فارس، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى به‌سره كراون بڕیاریدا فرۆشتن و هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى هه‌رێم به نایاسایی له قه‌ڵه‌م بدات.








