“حكومەتی هەرێم سودی لە تواناكانی گەنجان وەرنەگرتووە و نەتواندراوە هیچ ڕۆڵێكیان پێبدرێت”

0
596

SNN-عەلی حەمە سەعید

لەبەرامبەر ئەو پەراوێزخستنەی كە لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە پەیرەو دەكرێت بەرامبەر بە گەنجان و سود وەرنەگرتن لە تواناكانیان، پسپۆڕێكی بواری پەرەپێدانی گەنجان ئاماژە بەوەدەكات سەرەڕای ئەوەی نزیكە لە %60 ی دانیشتووانی هەرێمی كوردستان لە گەنجان پێكدێن و ساڵانە زیاد لە 30 هەزار خوێندكار قۆناغەكانی خوێندن تەواو دەكەن، بەڵام حكومەت هیچ سودێكی لە تواناكانی گەنجان وەرنەگرتووە هیچ پلە و پۆستێك نەدراوە بە گەنجان.

د. بەختیار تاڵەبانی، مامۆستای زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی و پسپۆڕ لە بواری پەرەپێدانی تواناكانی گەنجان بە SNNی ڕاگەیاند: بەگوێرەی ئەو توێژینەوانەی كە لەسەر دانیشتووانی هەرێمی كوردستان كراوە ڕێژەی گەنج نزیك دەبێتەوە لە %60 كە ئەوەش ژمارەیەكی زۆرە ئەمە لەكاتێكدایە كە زۆینەی فەرمانبەرانی حكومەت و حزب و كۆمپانیاكانیش لە كەسانی بەتەمەن پێكهاتوون، بەڵام بەداخەوە حكومەتی هەرێم نەیتوانیوە سود لە تواناو وەزەی ئەو گەنجانە وەربگرێت، لەگەڵ ئەوەشدا ساڵ لەدوای ساڵ رێژەی دەرچوونی گەنجان لە زانكۆو پەیمانگاكان زۆر تر دەبن و ساڵانە نزیكەی 30 هەزار گەنج قۆناغەكانی خوێندن تەواو دەكەن بەڵام هیچ هەلێكی دامەزراندیان بۆ ناڕەخسێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو ژمارە زۆری گەنج لە هەرێمی كوردستان بوونیان هەیە بەڵام حكومەت هیچ بیری لەوەنەكردووەتەوە كە بودجەیەكی تایبەت هەبێت بۆ سود وەرگرتن لە تواناكانی گەنجان لەڕێگەی پرۆژەی بچوكەوە یاخود پێدانی قەرزی بچوك بە گەنجان بۆ بونیادنانی پرۆژەی تایبەت بەخۆیان كە ئەمە لە هەموو وڵاتانی دنیا پەیڕەو دەكرێت، بۆیە ئەمە وایكردووە كە گەنجانی كوردستان بێئومێد ببن و بیر لە كاری دیكە بكەنەوە وڵات بەجێبهێلن.

ئەو پسپۆڕەی بواری پەرەپێدانانی تواناكانی گەنجان ئەوەشی خستەڕوو، بەداخەوە لەهەرێمی كوردستان بەناوی خاوەن خەباتی شۆڕشگێڕی و چەندین بواری دیكە نەهیڵدراوە نە لە پەرلەمان نە لەحكومەت و دامەزراوە حكومییەكانیش گەنجی سەركردە دروست ببێت و ڕۆڵ و بەرپرسیارێتی پێبدرێت، لەلایەكی دیكەوە گەنجان بۆخۆشیان هۆكارێك بوون كە نەتوانن وەك پێویست بێنە پێشەوە و رۆڵ و بەرپرسیارێتی وەبگرن ئەو وەزەو توانایەی هەیان بیخەنەگە گەڕ، بەڵام بەگشتی هۆكارەكە حكومەتی هەرێم و لایەنە پەیوەندیدارەكانن كە گەنجیان بێ رۆڵكردووە لە كۆمەڵگای كوردیدا.

د. بەختیار تاڵەبانی باسی لەوەشكرد، بۆ ئەوەی بتوانین چارەسەرێك بۆ ئەو گرفتەی گەنجان بدۆزینەوە و ڕۆڵ و بەرپرسیارێتیان پێبدرێت زۆر گرنگە كە بودجیەكی تایبەت بۆ پەرەپێانی تواناكانی گەنجان تەرخان بكرێت و بودجەیەكیش تەرخان بكرێت بۆ پرۆژەی بچوک و خستنەسەركاری گەنجان لەو پرۆژانەدا، هاوكات دەبێت لە حزبكاندا و لە حكومەت و دامەزراوە حكومییەكانیشدا هەندێك پلەو پۆستی باڵا بدرێت بە گەنجان كە ئەوانیش هەست بە بوونی خۆیان بكەن، لەگەڵ ئەوەشدا نەهیشتنی ئەو گەندەڵییەی كە لە مووچەخۆراندا بەدیدەكرێت باس لە بوونی 600 هەزار مووچەخۆی دووبارە سێ‌ بارە دەكرێت لابردنی ئەو بندیوارانەو دامەزراندنی گەنجانی دەرچووی زانكۆ و پەیمانگاكان.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this