
SNN
وەزارەتی بەرگریی رووسیا رایگەیاند: هێزەکانی ئۆکرانيا زیاتر حەوت هەزار و 500 بیانییان وەک بارمتە دەستبەسەر کردووە.
میخائیل میزینچیڤ سەرۆکی ناوەندی فەرماندەیی بەرگریی نیشتمانیی رووسیا، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە: هەزاران هاووڵاتیی بیانی بە زەبری هێز لە شارە جیا جیاکانی ئۆکرانيا دەستبەسەرکراون.
وتیشی “لە شاری خارکیڤ سێ هەزار و 189 هاووڵاتیی هیندی، دوو هەزار و 700 ڤێتنامی، 200 ئوردنی و 30 میسری هەن”.
هەر بە گوێرەی راگەیەندراوەکە: لە شاری سۆمی 576 هاووڵاتیی هیندی، 121 چینی، 100 هاووڵاتیی وڵاتانی غانا 60 میسری و 45 ئوردنی هەن.
میخائیل میزینچیڤ جەختی لەوەشکردووەتەوە: نازییە نوێیەکان رێگەی دەرچوونیان لە هەزاران ئۆکرانی و چەندین هاووڵاتیی بیانی گرتووە بۆ دەربازبوونیان بۆ شوێنە ئارامەکان.
راشیگەیاند: گرووپە تیرۆریستییەکان بەردەوامن لە بەکارهێنانی هاووڵاتییانی سڤیل و بیانییەکان وەک قەڵغانی مرۆیی.
رۆژی 24ی شوباتی مانگی رابردوو، رووسیا ئۆپەراسیۆنی سەربازیی بۆسەر ئۆکراینا دەست پێکرد، ئەمەش کاردانەی نێودەوڵەتیی بەدوای خۆیدا هێنا و ژمارەیەک لە وڵاتان سزای ئابووری و دارایی قورسیان بەسەر مۆسکۆدا سەپاند.
بڕیاری ئەمریکا بۆ جەنگی دژی ئێران بەکوێ دەگات؟
تهمموز 21, 2026ترەمپ: ئەگەر ئێران ڕانەگیرێت ناوچەکە دەکەوێتە ناو ئاژاوەوە
تهمموز 19, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









