” چاوەڕێدەكەین ئەمساڵ 75 پرۆژەی وەبەرهێنان لە سلێمانی مۆڵەت وەبگرن”

SNN-عەلی حەمە سەعید
وتەبێژی یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات بەهۆی ئەو كارئاسانییەی لە بواری وەبەرهێنان لە سلێمانی دەكرێت و ڕۆتین لە فەرمانەگەكان كەمبووەتەوە، چاوەڕێدەكەین ئەمساڵ بە بڕی سێ ملیار دۆلار قەبارەی وەبەرهێنان ئەنجام بدرێت كە خۆی دەبینێتەوە لە مۆڵەتدان بە 75 پرۆژەی وەبەرهێنان.
یاسین مەحمود، وتەبێژی یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان بەSNNی ڕاگەیاند: ساڵانە بواری وەبەرهێنان و مۆڵەتدان بە پرۆژەكانی بواری وەبەرهێنان لە سنوری پارێزگای سلێمانی ڕوو لەگەشەكردنن، بەجۆرێك لە ساڵی ڕابردوو بە سەرمایەی دوو ملیار دۆلار 33 پرۆژەی وەبەرهێنان مۆڵەتیان پێدراوە، بەڵام لەمساڵدا چاوەڕێدەكەین كە ژمارەی مۆڵەتی وەبەرهێنان لە سنوری پارێزگای سلێمانی بۆ 75 مۆڵەت بەرز ببێتەوە و هەروەها قەبارەی وەبەرهێنانیش بۆ زیاد لە سێ ملیار دۆلار زیاد بكات.
ئاماژەی بەوەشكرد، سەرەتای وەبەرهێنان لە سلێمانییەوە دەستپێكردووە بەجۆرێك تائێستاش لەناوچەكەدا هیچ كارگەیەك نییە رۆژانە بەتەنها بتوانێت هەزار تۆن چیمەنتۆ بەرهەم بهێنێت، بەڵام لە سلێمانی ئەو كارگەیە هەیە لەگەڵ ئەوەشدا لەئێستادا سلێمانی خاوەن پاڵاوگەو كارگەی بەرهەمهێنانی دەرمان و كارگەی ئاسن و كەرەستەی بیناسازییە ئەمەوادەكات كە ئایندەیەكی ڕوون چاوەڕێی سلێمانی بكات وگەشەسەندێكی ئابوری بەهێز لە بواری پیشەسازی سنوری پارێزگای سلێمانی بەدیدەكرێت.
وتەبێژەكەی یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو، خودی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت و هەروەها بافڵ جەلال تاڵەبانی لەكۆبونەوەكانیاندا لەگەڵ وەبەرهێنەران جەختیان لەوەكردووەتەوە كە هەرچی ئاسانكاریبێت بۆ سەرمایەداران و وەبەرهێنەران ئەنجامی دەدەن و بەكرداریش ئەوە ڕەنگیداوەتەوە، بۆیە ئەوەی سلێمانی لە پارێزگاكانی دیكە جیادەكاتەوە ئەوەیە كە لە سلێمانی دەتواندریت لە هەموو سێكتەرە جیاوەزان وەبەرهێنان بكرێت لەهەمان كاتیشدا بازرگانان و وەبەرهێنەرانیش دڵنیان لە سەرمایەكەیان و تەواوكردنی پرۆژەكانیان بە بێ دروستكردنی كێشەوگرفت بۆیان.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
9كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









