ڤلادمیر پوتین: ئامانجمان داماڵینی ئۆکرانیایە لە چەک و رێگە بە راگەیاندنی ناوچەی دژەفڕین نادەین

ڤلادیمێر پوتین، سهرۆكى ڕوسیا | فۆتۆ: Thibault Camus/Reuters
SNN
ڤلادمیر پوتین، سەرۆکی رووسیا رایگەیاند: ناتوانن هیچ کاردانەوەیەکیان نەبێت بەرامبەر بەو لێدوانانەی باس لە گۆڕینی ئۆکرانیا بۆ هێزێکی ئەتۆمی دەکەن، هەر بۆیەش ئامانجی ئۆپراسیۆنەکەیان داماڵینی ئەو وڵاتەیە لە چەک و رزگارکردنیەتی لە “بەڵای نازیسم”.
پوتین جەختیشی کردەوە، کە ئۆپراسیۆنەکەیان بە پێی پلان بەڕێوە دەچێت و تا هێنانەدی سەرجەم ئامانجەکانیان بەردەوام دەبن.
سەرۆکی رووسیا ئەوەشی خستەڕوو، کە وڵاتەکە رووبەڕووی مەترسی گەورە بووەتەوە و بۆ نەهێستنی ئەو مەترسیە پەنایان بۆ ئۆپراسیۆنی تایبەت بردووە لە ئۆکرانیا.
سەبارەت بە دانوستانەکانیشیان لەگەڵ ئۆکرانیا رایگەیاند: تائێستا نەگەیشتوونەتە هیچ ئەنجامێکی بەرچاو و ئەوەی هەیە پێشنیازەکانیان خستوەتە بەردەم ئۆکرانیەکان و چاوەڕێی ئەوانن.
سەبارەت بە ئەگەری راگەیاندنی ناوچەی دژە فڕین لە ئۆکرانیا پوتین وتی، هەر وڵات و لایەنێک ئەو هەنگاوە بنێت بە بەشداری و دەستوەردانی راستەوخۆ لە شەڕەکە دایدەنێین و بەرپەرچی دەدەینەوە.
پوتین لە بەشێکی تر لە قسەکانیدا “نیونازییەکان”ی ئۆکرانیای بەوە تۆمەتبار کرد کە رێگری دەکەن لەوەی مەدەنیەکان لە شارەکانی بچنە دەرەوە و هەروەک باسی لەوەش کرد، هەندێک لەو گروپانە خوێندکارە بیانیەکانیان بە بارمتە گرتووە.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









