
پارچه زهوییهكى به گهنم داچێنراو له دهشتى بیتوێن | فۆتۆ: محەمەد مستەفا / SNN
SNN – عەلی حەمەسەعید
راوێژكارێكی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێم ئاشكرایدەكات، ساڵانە لە هەرێمی كوردستان بە تێكڕایی نزیكەی 800 هەزار تۆن گەنم بەرهەمدەهێندرێت، دهشڵێت: “بەردەوامی شەڕی نێوان رووسیا و ئۆكرانیا كاریگەری هەبووە لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی گەنم و ئارد لە بازاڕەكانی جیهاندا”.
فەتحی محەمەد، راوێژكاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێم ئهمڕۆ شهممه 5ى ئازار بە SNNی راگەیاند، “بەردەوامی شەڕی نێوان رووسیا و ئۆكرانیا كاریگەری هەبووە لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی گەنم و ئارد لە بازاڕەكانی جیهان بەو پێیەی كە ئۆكرانیا یەكێكە لەو وڵاتانەی كە ساڵانە رێژەیەكی زۆر لە پێداویستی گەنمی وڵاتانی دیكە دابیندەكات و عێراق و هەرێمی كوردستانیش بۆ پڕكردنەوەی پێداویستی خۆیان گەنمی ئۆكرانی دەكڕن، بۆیە ئەگەر ئەم شەڕە زیاتر درێژە بكێشێت ئەوا زیاتر كاریگەری لەسەر ئابووری وڵاتانی جیهانیش دەبێت”.
وتیشى: “ساڵانە هەرێمی كوردستان پێویستی بە بڕی یەك ملیۆن تۆن گەنم هەیە، بەڵام لەناوخۆی هەرێم ساڵانە بە تێكڕایی بڕی نزیكەی 800 تۆن گەنم بەرهەدەهێندرێت، بەهۆی زۆربوونی دانیشتووان هەبوونی رێژەیەكی زۆری هاووڵاتی بیانی لە هەرێمی كوردستان ئەو گەنمەی ساڵانە لە هەرێم بەرهەمدەهێندرێت بهشى پێداویستى ناوخۆ ناكات”.
راوێژكاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێم ئهوهشدهخاتهڕوو، “بۆ پڕكردنەوەی ئەو كورتهێنانەى كه ههمانه ساڵانە حكومەتی عیراق بەرهەمی ناوخۆی لە جوتیاران دەكڕێتەوە و لەگەڵ بەشێك لە گەنمی ئۆكرانى تێكەڵی دەكات بۆ پڕكردنەوەی پێداویستی ناوخۆ”.
فەتحی محەمەد لهبارهى نرخى گهنمهوه ئەوەشی خستەڕوو، “ساڵانە لە هەرێمی كوردستان بەشێكی بەرهەمی گەنمی جووتیاران لەلایەن بازرگانی عێراقەوە وەردەگیرێت و بەشێكی بە نرخێكی كەمتر دەدرێت بە كارگەكانی ناوخۆ، بەڵام بەگشتی بەهۆی شەڕی نێوان رووسیا و ئۆكرانیا نرخی ئارد لە بازاڕەكانی جیهان بەرزبووەتەوە، بۆیە بەرزربوونەوەی نرخی ئارد تەنها پەیوەست نییە بە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان”.
هەواڵی زیاتر
-
ترەمپ هۆشداری دەداتە ئێران: کوژرانی یەک سەربازی ئەمریکی کۆتایی بە ئاگربەست دەهێنێت
41 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ترەمپ هۆشداری دەداتە ئێران: کوژرانی یەک سەربازی ئەمریکی کۆتایی بە ئاگربەست دەهێنێت
41 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی








